یەک ملیۆن ژەم لە ڤاکسینی چینی گەیشتە بەغداد

کونسوڵخانەی چین لە بەغداد ڕایگەیاند، لەچێوەی هاوکارییە مرۆییەکانی وڵاتەکەی بۆ عێراق ملیۆنێک ژەمە ڤاکسینی چینی لە جۆری “سینۆفاڕم” گەیەندراوەتە دەست وەزارەتی تەندروستیی عێراق.

کونسوڵخانەی چین لە بەغداد لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، دوێنێ پێنجشەممە کاروانێکی دیکەی هاوکاریی تەندروستیی چین، گەیەندراوەتە دەست وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ بەهێزکردنی وڵاتەکە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەپێی ڕێککەوتنە کۆنەکان لەنێوان هەردوو وەزارەتی تەندروستیی عێراق و هەرێم، بەشێک لەو هاوکارییە تەندروستییانەی دەگەنە عێراق، بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێن.

لەبارەی بەردەوامیی هاوکارییەکانەوە، کونسوڵخانەی چین ڕایگەیاندووە، “وڵاتەکەمان دەیەوێت ڤاکسینی چینی بکاتە دیوارێکی بەهێز لە جیهاندا دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە هیوادارین عێراق بتوانێت پرۆسەی ڤاکسینکردنی هاوڵاتییانی خێراتربکات”.

تا ئێستا پێنج کاروانی هاوکاری لە ڤاکسینی “سینۆفاڕم”ی چینی گەیشتوونەتە عێراق، وەزارەتی تەندروستیی عێراقیش جگە لە ڤاکسینی فایزەر و ئەسترازێنیکا، سینۆفاڕمیش بەکاردەهێنێت.

بابەتی پێشتر

سەرەڕای قەیرانەکان سێ لایەن لە لوبنان چەکیان پێیە

بابەتی دواتر

بۆچی ئەسپەکان بە شکانی قاچەکانیان دەمرن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی پشکنینی سەرجەم فەرمانبەرانەوە بۆ ماددەی هۆشبەر ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەبارەی پێشنیارییان بۆ پشکنینی سەرجەم فەرمانبەرانی دامەزراوەکانی حکومەت بۆ دڵنیابوونەوە لە بەکارنەهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕوونکردنەوەیەکی…
Total
0
Share