هۆشداریی لە پەتایەکی نوێی زستانە دەدرێت

زانایانی بواری تەندروستیی هۆشداریی لە بڵاوبوونەوەی پەتایەکی نوێ دەدەن کە لەم زستانەدا زۆرترین کەس تووشدەکات و نیشانەکانی لە پەتا زستانییەکانی دیکە دەچن.

پێگەی سکای نیوز ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، “ڤایرۆسێکی نوێ بڵاوبووەتەوە کە (ڤایرۆسی هەناسەدانی خانەیی) پێدەوترێت و لەم زستانەدا هاوڵاتییەکی زۆر تووشدەکات”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “نیشانەکانی تووشبوون و خۆپاراستن لێی هەمان شێوەی پەتای زستانەیە، بەڵام مەترسیی لەسەر منداڵان زیاترە”.

ئاشکراشی کردووە، “ڤایرۆسەکە لەو کەسانەی بەرگری جەستەیان کەمە یان چوونەتە تەمەنەوە دەبێتە هۆی هەوکردنی سییەکان و هەڵئاوسانی بۆری هەناسە”.

پێشبینی دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا ڤاکسینی تایبەت بەم ڤایرۆسە بکەوێتە بازاڕەکانی جیهانەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەوت لە مەترسیدارترین زەیتەکان بۆ تەندروستیت کە دەبێت لێیاندووربکەویتەوە

لە کۆتاییەکانی سەدەی 20دا بەهۆی توێژینەوە بەردەوامەکان لەبارەی سوودەکانی بەکارهێنانی زەیتەکان “ڕۆنی شل” لەسەر کەمکردنەوەی ئەگەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی…
Total
0
Share