بانكی ناوەندی لەبارەی داهاتی نەوتی هەرێم نووسراو بۆ سۆمۆ دەكات

بانكی ناوەندیی لاری نەبوونی خۆی پیشاندەدات لە دانانی داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان لە سیتی بانك.

بەپێی نووسراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق كە لە 27ی مانگی رابردوودا دەرچووێندراوە و ئاراستەی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق سۆمۆ كراوە ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، لارییان نییە لە دانانی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان لە سیتی بانك، بەڵام پێویستە یەكێك لە كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە وردبینیكردن، وردبینیی فرۆشتن و داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان بكات.

لە نووسراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بانكی ناوەندی لایەنی سوومەند نییە لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان، بەڵكو لایەنی سوودمەند حكومەتی هەرێمە و بەرپرسیاریشە لەوەی بە چ رێگایەك داهاتی نەوت لەو هەژمارە وەردەگرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی حکومی بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرا

بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای زیقار دەستگیرکرا. میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی…
Total
0
Share