سەرەڕای قەیرانەکان سێ لایەن لە لوبنان چەکیان پێیە

سەرەڕای قەیرانەکانی نەبوونی سوتەمەنی و کارەبا و دابەزینی نرخی دراو، سێ لایەن لەو وڵاتە چەکیان پێیە و دوێنێش چەک بووە زمانی گفتوگۆی لوبنانییەکان.

دوێنێ لایەنگرانی حزبوڵڵا و شیعە مەزهەبەکان لە بەیروت خۆپیشاندانیان کرد و داوای دوورخستنەوەی تاریق بەیتار، دادوەری لێکۆڵینەوەی تەقینەوەکەی بەندەری بەیروتیان کرد، دواتر پێکدادان لەنێوان لایەنگرانی شیعە و سوننە مەزهەبەکاندا دروستبوو.

حزبوڵڵای لوبنان ترسی هەیە لە ئەگەری بەرەوپێشچوونی لێکۆڵینەوەکان لەسەر تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت ئەوان تۆمەتباری سەرەکی بن.

لە پێکدادانەکاندا شەش کەس کوژران و 33 کەس برینداربوون، لەگەڵ ئەوەشدا مەترسییەکی دیکە ڕووی لە لوبنان کرد، کە ئەگەر ناکۆکییەکان بەردەوامبن، دوورنییە شەڕی ناوخۆ هەڵبگیرسێتەوە.

حزبوڵڵای لوبنان دەڵێت، ئەو لایەنەی کە بە چەک بەرەنگاریان بووەتەوە کەتائیبی لوبنانی سوننە مەزهەبن بەسەرۆکایەتیی “سەمیر جەعجەع”.

لایەنی سێیەمی چەکبەدەست لە لوبناندا سوپای لوبنانە کە هەوڵدەدات هاوسەنگی بپارێزێت و کۆتایی بە ئاڵۆزییەکان بهێنێت، چونکە دوێنێ لە بەیروتی پایتەخت چەکی قورس و بۆمب بەکارهاتن.

سوپای لوبنان ئاشکرایکردووە، نزیکەی 100 کەسیان لە هەردوو لایەن دەستگیرکردووە و سوپا بەناو کۆڵانەکانی بەیروتدا بڵاوەدەکات بۆ سەقامگیریی گشتی.

لەسەر ئاڵۆزییەکانی دوێنێی بەیروت، مێشێل عەون، سەرۆکی لوبنان ڕایگەیاند “هەرگیز جێگەی قبوڵکردن نییە چەک ببێتە زمانی گفتوگۆی نێوان لوبنانییەکان و ڕێگەش بە هیچ کەس و لایەنێك نادرێت وڵات بکاتە بارمتەی بەرژەوەندییەکانی” کە ئەمەیان زیاتر پەیام بوو بۆ حزبوڵڵای لوبنان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشنیازە یاسایەک دەدرێتە پەرلەمان بۆ نەهێشتنی خانەنشینیی 220 هەزار دیناری

ژمارەیەک پەرلەمانتار پێشنیازە یاسایەک دەدەنە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بۆ نەهێشتنی جیاوازیی مووجەی خانەنشینیی سەربازی و شارستانی، هەروەها نەهێشتنی…
زیاتر ببینە

نوێنەری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی: ئەگەر رێگەمان بدەن ئامادەین کارەبا بە هاوڵاتییان بدەین

نوێنەری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، رایگەیاند، ئەگەر رێگەمان بدەن ئامادەین کارەبا بە هاوڵاتییان بدەین. نەبەز مەجید، نوێنەری خاوەن…
Total
0
Share