یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ ململانێی یانه‌کان له‌ قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ به‌رده‌وامی ده‌بێت و چه‌ندین یاری به‌هێزی گه‌ری دووه‌م ئه‌نجامده‌درێن.

یاری لوتکه‌ له‌ ئالیانز ستادیه‌م له‌ شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا له ‌نێوان یانه‌کانی یوڤانتۆس و به‌رشلۆنه‌ ئه‌نجامده‌درت، هه‌ردوو یانه‌ به‌ پێکهاته‌ی سه‌ره‌کییه‌وه‌ ڕوبه‌ڕوده‌بنه‌وه‌.

یانه‌ی خانه‌خوێ به‌هۆی توشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ تواناکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌فسانه‌ی پۆرتوگالی بێبه‌ش ده‌بێت، هه‌روه‌ها یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌هۆی پێکانه‌وه‌ کۆتینیۆی ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی له‌ده‌ستده‌دات.

له‌ یارییه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری لایپزیگی ئه‌ڵمانی ده‌کات، هه‌روه‌ها بوروسیا دۆرتمۆند ڕوبه‌ڕوی زینیت سانت پترسبۆرگی ڕووسی ده‌بێته‌وه‌.

جگه‌ له‌م یارییه‌ به‌هێزانه‌، یانه‌ گه‌وره‌کانی دیکه‌ی وه‌ک چێڵسی، پاریس سانت جێرمان، ئیشبیلیه‌ و لازیۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئاست مامناوه‌ند به‌رانبه‌ر یانه‌کانی کراسنودار، ئیستانبوڵ باشاکشه‌هیر، ستاد ڕینس، کله‌پ بروج ئه‌نجامده‌ده‌ن.

کراسنودار – چێڵسی (8:55)

ئیستانبوڵ باشاکسه‌هیر – پاریس سانت جێرمان (8:55)

ئیشبیلیه‌ – ستاد ڕینس (11:00)

فرینسڤاروشی – دینامۆ کیێڤ (11:00)

یوڤانتۆس – به‌رشلۆنه‌ (11:00)

کله‌پ بروج – لازیۆ (11:00)

بوروسیا دۆرتمۆند – زینیت سانت پترسبۆرگ (11:00)

مانچسته‌ر یونایتد – لایپزیگ (11:00)

بابەتی پێشتر

‘داعش لە سێگردکان’ـە

بابەتی دواتر

بنزیمه‌ کێشه‌ی له‌گه‌ڵ ڤینیسیۆز هه‌یه‌؟ داوا ده‌کات پاسی پێنه‌ده‌ن !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share