‘داعش لە سێگردکان’ـە

بە گوێرەی زانیارییەكان، چەند چەکدارێکی داعش لە شوان و شێخ بزێنییەوە بە زێی بچووک دا پەڕیونەتەوە بۆ سنووری ناحیەی سێگردکان لە سنووری قەزای کۆیە.

بە وتەی دانیشتووانی ناوچەكە، ئەمشەو 28ی تشرینی یەكەم، “سێ چەکدارای داعش بینراون كە چوونەتە ماڵێک و داوای نان و خواردەمەنییان کردووە و تەقەیان لە ھاوڵاتییەکی بەساڵاچوو کردووە و ڕوبەڕوبوونەوە لەنێوان چەکدارەکان و چەند ھاوڵاتییەکدا ڕوویداوە.”
زانیارییەكان باس لەوە دەكەن كە ھێزە ئەمنییەکان گەمارۆی ناوچەکەیان داوە و گومان دەکرێت چەکدارەکان بە زێی بچووک دا گەڕابنەوە بۆ ناوچەی شوان و شێخ بزێنی، یاخود لەو چەمەدا مابێتنەوە کە گەمارۆ دراوە.
لەوبارەیەوە، فاتح حسێن، بەڕێوبەری ناحیەی سێگردکان لە لێدوانێكی تایبەت دا بۆ “تۆڕی میدیایی ئێستا” وتی، “ئەمشەو لە ناحیەكەمان لە نزیک زێیەکە، دەنگی تەقە بیستراوە و ئێمەش نازانین کێن ئەوانەی تەقەیان کردووە، بەڵام ئەگەری هەیە تەقەکەرەکان چەكداری داعش بووبن.”
بەڕێوبەری ناحیەی سێگردکان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە زانیارییەكان سەرەتایین و وتیی، “تا ئێستا هەر ئەوەندە زانیارییمان لەبەردەستدایە.”
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق: گرێبەستی کۆڕەک تێلیکۆم هەڵوەشێندرایەوە

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، گرێبەستی کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم هەڵوەشێندرایەوە. دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

شێخ حیکمەت هیجری: ئەوەی روودەدات شەڕی قڕكردنی كوردە كە بەرگرییان لە جیهان كرد دژی ئاڵا رەشەكان

رابەری تائیفەی درووزەكانی سوریا هێرشی میلیشیاكان بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان بە ‘قڕكردنی كورد’ وەسفدەكات و رایدەگەیەنێت، ئەو شەڕە…
Total
0
Share