فۆدین خەڵاتی باشترینی لە ئاڕنۆڵد بردەوە

ئەستێرەی لاوی یانەی مانچستەر سیتی، فیڵ فۆدین خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی خولی نایابی ئینگلتەرای پێبەخشرا.

خەڵاتی باشترین یاریزانی لاو لە خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمەرلیگ” دەبەخشرێتە ئەو یاریزانانەی تەمەنیان لە خوار 23 ساڵەوەیە و باشترین ئاست لە وەرزێکی خولەکە تۆمار دەکەن.

لەم وەرزەدا ڕایەڵەی یانەکانی ئینگلتەرا خەڵاتەکەی بۆ جاری دووەم لەسەریەک بەخشی بە فیڵ فۆدین، کە لە کورتە لیستی کاندیدەکاندا کێبڕکێی ئەلیکساندەر ئاڕنۆڵدی بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوڵی دەکرد.

لەم وەرزەدا فۆدین نۆ گۆڵی بە درێسی مانچستەر سیتی-یەوە تۆمار کردووە و پێنج گۆڵی بۆ یاریزانانی دیکە ڕەخساندووە، لە بەرامبەردا ئاڕنۆڵد دوو گۆڵی تۆمار کردووە و 12 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) میلان به‌بردنه‌وه‌ له‌ کالیه‌ری گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی “سیریا ئه‌ی”

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 30ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر کالیه‌ری…
Total
0
Share