فیفا لە کات و وادەی دیاریکراودا تیروپشکی مۆندیال ئەنجامدەدات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان “فیفا”، هیچ گۆڕانکارییەک لە کات و وادەی ئەنجامدانی تیروپشکی مۆندیالی 2022 ناکات.

بڕیارە هەینی داهاتوو، ڕێکەوتی 1ی نیسانی 2022 کاتژمێر حەوت بە کاتی هەرێمی کوردستان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان لە بارەگای سەرەکی خۆی لە سویسرا تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانیی 2022-قەتەر ئەنجامبدات.

لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە، “تیروپشکەکە گۆڕانکاری تێدا ناکرێت و لە کاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت”.

ئەم بڕیارەی فیفا هاوکاتە لەگەڵ ئەنجامنەدانی ڕووبەرووبوونەوەی پاشکۆی پاڵاوتنەکان لەنێوان سکۆتلەندا و ئۆکرانیا، بەهۆی لەشکرکێشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا.

ئەو هەڵبژاردانەش کە تاوەکو ئێستا بلیتی وەشانی 2022ی مۆندیال بڕیوە، (29) هەڵبژاردەن لەکۆی (32) هەڵبژاردە کە دەبێت بەشداری بکەن.

هەڵبژاردە بەشدارەکان تاوەکو ئێستا، پێکهاتوون لە (قەتەر، دانیمارک، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، فەرەنسا، سڕبیا، کرواتیا، بەلجیکا، سویسرا، ئینگلتەرا، هۆڵەندا، پۆرتوگال، پۆڵەندا، ئێران، کۆریای باشوور، سعودیە، ژاپۆن، بەرازیل، ئەرجەنتین، ئورۆگوای، ئیکوادۆر، سەنیگال، تونس، مەغریب، کامیرۆن، گانا، کەنەدا، مەکسیک، ئەمریکا).

بابەتی پێشتر

جیم کاری: قێزم لە هەڵوێستەکەی سمیس دێتەوە و هۆلیوود کۆمەڵێک ترسنۆکن

بابەتی دواتر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا چوار كەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گالیتێ هەڕەشە دەکات

کریستۆڤ گالیتێ ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان دەڵێت هاتوم بۆ ئەوەى زۆرترین ناسناو بەدەست بهێنم. گالیتێ جەختی لەوە کردەوە کە…
Total
0
Share