رۆژ: نیسان 20, 2024
34 posts
ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراک لە یەکشەممەوە دەستپێدەکات
وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، ماددەکانی سەبەتەی خۆراکی ئامادەکراون و لە سبەینێ یەکشەممەوە دەست بە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی دەکرێت.…
ناسنامەی ئەو تەرمە ئاشکرا کرا کە لە خانکێ دۆزرایەوە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە خانکێ تەرمی کەسێک دۆزرایەوە، دەرکەوت ئەو مێردمنداڵەیە کە لە 19 ی مانگی رابردووەوە بێسەروشوێن…
لەبارەی زیادكردنی مووچە و پارەی تەرخانكراو بۆ پلەبەرزكردنەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا
سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، كارەكانی تایبەت بە پلەرزكردنەوەی مامۆستایان لە پەروەردەكان لە قۆناغی كۆتاییدایە و دەشڵێت،…
سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتەوە بەغداد
ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، دوای تەواوکردنی سەردانەکەی بۆ واشنتۆن، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەفدی…
ئەمڕۆ لە پارێزگایەکی عێراق 40.3 پلەی سیلیزی تۆمارکرا
دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت، بەرزترین پلەی گەرمیی تۆمارکراو ئەمڕۆ لە عێراق، لە پارێزگای کەربەلا بووە و 40.3 پلەی…
تەندروستیی كەركوك رەتیدەكاتەوە ئاگر لە نەخۆشخانەی ئازادی كەوتبێتەوە
تەندروستیی كەركوك رەتیدەكاتەوە هیچ رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئازادی روویدابێت. فەرمانگەی تەندروستیی كەركوك رەتیدەکاتەوە ئاگر لە نێو نەخۆشخانەی…
شارەوانیی سلێمانی لەبارەی کێشەی ئاوەڕۆی شەقامی مەلیک مەحمود روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی پچڕانی بۆری بەشێک لە ئاوەڕۆی شەقامی بازنەیی مەلیک محمود کێشە بۆ شەقامەکە دروست دەبوو…
تەرمێك لە دهۆك دۆزرایەوە
بەرگریی شارستانیی دهۆك دۆزینەوەی تەرمێك رادەگەیەنێت كە پێدەچێت سێیەم قوربانیی لافاوەكەی مانگی ئازاری شارەكە بێت. بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی…
باڵیۆزی عێراق لە تورکیا: لە سەردانەکەی ئەردۆغاندا دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی تورکیاوە تاوتوێدەکرێت
باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە دەڵێت،” سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق کە بڕیارە لە 22ی ئەم مانگەدا ئەنجامبدرێت،…
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم: پەیجێک کە خوێندکارانی فریودەدا دەستی بەسەردا گیرا
لەسەر سکاڵایەکی وەزارەتی پەروەردە پەیجێک کە خوێندکارانی فریودەدا لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەستی بەسەردا گیرا. لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی…
بەهۆی رژانی نەوتی رەش رێگایەک داخرا
بەهۆی رژانی نەوتی رەش، رێگای دەشتی کۆیە (کلکە سماق) داخرا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر…