لەبارەی زیادكردنی مووچە و پارەی تەرخانكراو بۆ پلەبەرزكردنەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، كارەكانی تایبەت بە پلەرزكردنەوەی مامۆستایان لە پەروەردەكان لە قۆناغی كۆتاییدایە و دەشڵێت، “ئەو پرسە پێویستی بە رەزامەندیی وەزارەتی دارایی عێراق هەیە”.

عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە پەروەردەكاندا سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی مووچەن كە بۆ مانگی پێنج بە پلەبەرزكردنەوەوە بۆ بەغداد رەوانەبكرێت و ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندیی لەسەر بدات و پارەی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەكە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەكرێت.

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان باسی لەوەش كرد، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاردەدات كە پارەی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەكە بۆ مانگی پێنج بە جیا خەرجدەكرێت یاخود لەگەڵ مووچەكەدایە و گرنگ رەزامەندیی وەزارەتی دارایی عێراقە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکران

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی…
زیاتر ببینە

هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن داوای كۆبوونەوەی پەرلەمان و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن ‏دەكەن

فراکسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان داوادەكەن كۆبوونەوەی پەرلەمان ‏ئەنجامبدرێت و پرسی هەڵبژاردن یەكلابكرێتەوە لەكاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت، بەڵام بە ‏هەمواركردنی…
Total
0
Share