بەهۆی رژانی نەوتی رەش رێگایەک داخرا

بەهۆی رژانی نەوتی رەش، رێگای دەشتی کۆیە (کلکە سماق) داخرا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر 11ی بەیانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەجۆری تانکەر تایبەت بە گواستنەوەی سووتەمەنی بەهۆی کرانەوەی قوفڵی بەتاڵکردن رێژەیەکی زۆر نەوتی رەشی رژاندە سەر رێگای کلکە سماق، لە ئەنجامدا بووە هۆی داخستنی رێگاکە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت، ئێستا تیمەکانی هاتوچۆی کۆیە و بەرگریی شارستانی سەرقاڵی خاوێنکردنەوەی رێگاکەن و دوای پاککردنەوە و شوشتنی رێگاکە دووبارە بەڕووی شۆفێراندا دە کرێتەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، “شۆفێران دەتوانن رێگای سماقوڵی یان هەیبەت سوڵتان بەکاربهێنن”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند رێنماییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە جەژنی قورباندا

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم، چەند رێنماییەکی بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە ماوەی جەژنی قورباندا، بڵاوکردەوە. بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی…
Total
0
Share