وەزارەتی پەروەردەی هەرێم: پەیجێک کە خوێندکارانی فریودەدا دەستی بەسەردا گیرا

لەسەر سکاڵایەکی وەزارەتی پەروەردە پەیجێک کە خوێندکارانی فریودەدا لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەستی بەسەردا گیرا.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، ”لەچوارچێوەی هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی نیشتمانی و گشتییەکان، تیمی وەزارەت لەگەڵ دامەزراوەکانی ئاسایش و پۆلیس ئامادەسازیی دەکات بۆ رووبەڕووکردنەوەی هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لەڕێگای سۆشیال میدیاوە دەیانەوێت خوێندکاران فریوبدەن”.

دەشڵێت، ”بۆ ئەو مەبەستە پەیجێک کە خوێندکارانی فریودەدا، داوای یاسایی لەسەر تۆمارکرا و لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە لەسەر سکاڵای وەزارەتمان دەستی بەسەردا گیرا”.

ئەو وەزارەتە داوا لە خوێندکاران دەکات، ”بەهەموو جۆرێک دووربن لە فریودان، هاوکات هەر کەسێکیش ئەو کارانە بکات هاوشێوەی ساڵانی رابردوو بەتایبەت ساڵی پار رووبەڕووی یاسای دەکەینەوە تەنانەت ئەگەر پاش تەواوبوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانیش بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارت داوای كەمكردنەوەی دژوارییەكانی بەردەم دانیشتووانی شەنگال دەكات

نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، جەختدەكاتەوە لەسەر پێویستی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر بۆ كەمكردنەوەی ئاستەنگەكانی ژیانی دانیشتووانی قەزای شەنگال.…
Total
0
Share