ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه له‌دوای وه‌ڵامی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی که‌ته‌لۆنیا، بۆردی کارگێڕی و سه‌رۆکی یانه‌ی به‌رشلۆنه به کۆمه‌ڵ ده‌ستیان له‌کارکێشایه‌وه.
جوسێپ ماریا بارتۆمیوی سه‌رۆکی یانه‌ی به‌رشلۆنه و ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی ئه‌مڕۆ داواکارییان پێشکه‌شی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی که‌ته‌لۆنیا کرد، بۆ سڕکردنی ڕیفراندۆمی له‌سه‌رکارلابردنی سه‌رۆکی یانه و بۆرده‌که‌ی، یاخود به‌خشینی مۆڵه‌تی 15 ڕۆژ به نوێنه‌رانی یانه تاوه‌کو ئاماده‌کاری لۆجیستی بۆ ده‌نگدانه‌که بکه‌ن.
بارتۆمیو له پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگه‌یاند، ” ئێمه نامه‌وێت پێشبینی پێشوه‌خت بۆ دۆخه‌که بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێکی ئه‌رێنی له سه‌رۆکایه‌تی که‌ته‌لۆنیا وه‌رنه‌گرین، هه‌ڵوێستی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین”
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆکایه‌تی که‌ته‌لۆنیا ڕه‌تیکرده‌وه له‌ژێر به‌هانه‌ی ته‌ندروستی گشتی، یان هه‌ر هۆکارێکی دیکه‌دا ده‌نگدانه‌که ڕابگرێت، ئه‌وه‌ش واتای ئه‌نجامدانی ده‌گه‌یاند له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌م.
کاردانه‌وه‌ی بارتۆمیو وازهێنان بوو
دوای ئاشکرابوونی وه‌ڵامی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کاتالان، جوسێپ ماریا بارتۆمیو ئه‌مشه‌و پرێس کۆنفرانسێکی نوێی ئه‌نجامدا و ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆیی و ستافه‌که‌ی به فه‌رمی ڕاگه‌یاند.
بارتۆمیو له پرێس کۆنفرانسی ماڵئاواییدا ووتی، ” ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆم و ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی ڕاده‌گه‌یه‌نم، بڕیاره‌که‌شمان لێکدانه‌وه‌ی بۆ کراوه و هه‌مووان ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر نیشانداوه”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، وه‌ڵامی سه‌رۆکایه‌تی ڕوونه و پێیانوایه هیچ کۆسپێکی یاسایی و لۆجیستی و ته‌ندروستی له‌به‌رده‌م ده‌نگدانه‌کاندا نییه، به‌ڵکو داواکارییه‌کانی ئێمه‌یان به‌ته‌واوی پشتگوێخست و ئاماده‌ش نه‌بوون پارێزبه‌ندی یاساییمان پێبده‌ن بۆ سڕکردنی ڕیفراندۆم بۆ کاتێکی دیکه”.
له‌باره‌ی بڕیاری وازهێنانه‌وه، ڕایگه‌یاند،” پێویستبوو به به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه بڕیاربده‌ین، ئه‌گه‌ر نه‌توانین ده‌نگدان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆکی یانه ڕابگرین و مه‌ترسییه‌کان که‌مبکه‌ینه‌وه، که‌واته ده‌توانین دووربکه‌وینه‌وه و یانه‌که‌مان له‌ناو ده‌ستی که‌سانی به‌رپرسدا به‌جێبهێڵین، ئێمه به‌خۆمان وت: بۆچی زووتر دهستلهکارنهکێشینهوه؟ ته‌نانه‌ت دوای شکستی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان زۆر ئاسانبوو ئه‌م بڕیارهبدهین، به‌ڵام ئێمه بیرمان کرده‌وه له قه‌یرانێکی جیهانی قورس‌دا کێ یانه‌که ده‌رباز بکات؟ کێ ڕاهێنه‌ری نوێ دابینبکات؟ کێ به‌رده‌وامی به مێسی بدات؟”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ” له ڕابردوودا شه‌ره‌فمه‌ندبووم وه‌ک به‌ڕێوبه‌ر و سه‌رۆکی یانه و به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تی و ئه‌مانه‌ته‌وه ئه‌رکه‌کانم ڕاپه‌ڕاند، یانه‌که‌مان له کاتێکدا به‌جێهیشتووه پێویستی به ڕیکخستنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی موچهکانه، هه‌روه‌ها پێویسته بڕیاری به‌شداری له خولی سوپه‌ری ئه‌وروپی بدرێت و له‌سه‌ر شێوازی نوێ مۆندیالی یانه‌کان قایل‌بوون ده‌رببڕین، یانه‌که‌مان له لوتکه‌دایه و به کۆکردنه‌وه‌ی 34 نازناو توانیمان پێش یانه‌کانی بایرن و پۆرتۆ و ڕیاڵ مه‌درید و پاریس سانت جێرمان بکه‌وین”.
له‌کۆتا په‌ره‌گرافی وتاری ماڵئاواییشدا ڕایگه‌یاند،” داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌که‌ین له مانگی ئازاری 2021، هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ سه‌رۆکی نوێی یانه ده‌خوازم، له‌لایه‌ن من و بۆردی کارگێڕییه‌وه هه‌موو پشتیوانیه‌ک ده‌کرێت، سوپاسی بۆردی کارگێڕی و هه‌موو هاوڕێیان و خێزانه‌که‌م ده‌که‌م، که به‌یه‌که‌وه وه‌ک سه‌رۆکایه‌تی یانه ده‌ستبه‌کاربووین، هه‌روه‌ها ساندرۆ ڕۆسێلی سه‌رۆکی پێشووی یانه که به‌یه‌که‌وه ساڵی 2010 گه‌یشتینه ئه‌م پێگه‌یه”.
کێ کاره یاساییه‌کان به‌ڕێده‌کات؟
به‌پێی زانیارییه‌کانی بارتۆمیو و میدیاکانی هه‌رێمی که‌ته‌لۆنیا، کارلۆس تۆسکێتسی به‌ڕێوبه‌ری یانه ئه‌رکه‌کانی سه‌رۆکای یانه به هاوکاری ستافێکی نوێ به شێوه‌یه‌کی کاتی جێبه‌جێده‌کات.
واتا ستافێکی کاربه‌ڕێکه‌ر ئه‌رکه یاسایی و وه‌رزشییه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، تاوه‌کو ئه‌وکاته‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی یانه ده‌کرێت و سه‌رۆکی نوێ و بۆرده‌که‌ی ده‌ستبه‌کارده‌بن.