كاغەزی سپییان پێواژووكراوە.. باباجان نهێنییەكی سەردەمی وەزیربوونی ئاشكرادەكات

عەلی باباجان

وەزیرێكی پێشووی حكومەتی ئەنقەرە، كە یەكێك بوو لە كەسە نزیكەكانی ئەردۆغان، هەندێك لەو نهێنییانە ئاشكرادەكات كە لەنێو پارتی داد و گەشەپێدان و حكومەتدا دەسەڵاتدار بووە.

عەلی باباجان، سەركردەی پارتی دیموكراسیەت و پێشكەوتنی توركی ڕایگەیاند، پەشیمان نییە لە كاروانی كاركردنی لە پارتی داد و گەشەپێدان.

باباجان، كە پێشتر وەزیری ئابوری و جێگری سەرۆك وەزیران بووە، ئاشكراشیكرد، “لەو ماوەیەی بەر لە دەستلەكاركێشانەوەی لە حكومەت، وەزیران هاندەدران لەسەر واژووكردنی كاغەزی سپی لە كۆبوونەوەی حكومەتدا، دواتر ئەو كاغەزانە پڕدەكرانەوە، پاشان وەك بڕیار لە ڕۆژنامەی فەرمی بە واژووی ئەردۆغان بڵاودەكرانەوە”.

بۆ دووپاتكردنەوەی قسەكانیشی، دەڵێت، “دەتوانن پرسیار لە وەزیرانی ئەو ماوەیە بكەن”.

باباجان ڕوونیشیدەكاتەوە، بڕیاریداوە هیچ لێدوانێك نەدات كاتێك لە ئابی 2015 وەزارەتی ئابوری جێهێشتووە و لەماوەی ڕاپرسیی دەستووریش لە ساڵی 2017″ بەڵام ئێستا ئەو پرسیارەی هەیە كە ئایا كاروبارەكان باشتر دەبوون لەوەی ئێستا ئەگەر لە ساڵی 2017ەوە دەستبەرداری بێدەنگی بوایە.

س: ڕۆژنامەی زەمان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران: لە دروستكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەواندا سەركەوتنمان بەدەستهێنا

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ڕایدەگەیەنێت، گەورەترین دەستكەوت كە ئێران بەدەستیهێناوە پڕكردنەوەی پێداویستییە سەربازییەكانە بۆ ئەوەش پشت بە هیچ…
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ فەرمانی گەمارۆیەکی درێژخایەنی بۆ سەر ئـ.ـێران دەرکردووە

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ئاشکرایکرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بە یاریدەدەرانی کردووە خۆیان…
Total
0
Share