وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ فەرمانی گەمارۆیەکی درێژخایەنی بۆ سەر ئـ.ـێران دەرکردووە

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ئاشکرایکرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بە یاریدەدەرانی کردووە خۆیان بۆ گەمارۆیەکی درێژخایەن و توند دژی ئـ.ـێران ئامادەبکەن.

ئەم هەنگاوە نوێیەی واشنتن بە ئامانجی ناچارکردنی تارانە بۆ ‘خۆبەدەستەوەدانی ئەتۆمی’ کە بۆ ماوەیەکی درێژە ڕەتیدەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ترەمپ لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی ژووری ئۆپەراسیۆنەکاندا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیدارەکەی، جەختی لەسەر بەردەوامبوونی فشارەکان بۆ سەر ئابوریی ئـ.ـێران و هەناردەی نەوت کردووەتەوە، ئەمەش لە ڕێگەی گەمارۆدانێکی سەربازی و توند کە ڕێگری لە هەر جۆرە جوڵەیەکی بازرگانی لە بەندەرەکانی ئەو وڵاتەوە دەکات.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی کە بژاردەکانی وەک دەستپێکردنەوەی بۆردومانی چـ.ـەکداری یان کشانەوە لە ململانێکان مەترسییان زۆر زیاترە، بۆیە بڕیاری داوە بەردەوامی بە گەمارۆکە بدات وەک کاریگەرترین ئامراز بۆ گۆشەگیرکردنی ئـ.ـێران.

هاوکات زانیارییە هەواڵگرییەکان و کۆمپانیاکانی چاودێری ئاماژە بەوە دەکەن کە گەمارۆدانی گەرووی هورمز لە ئێستاوە کاریگەرییە توندەکانی دەرکەوتووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی هەناردەی نەوتی ئـ.ـێران، بە شێوەیەک پێشبینی دەکرێت تا ناوەڕاستی مانگی ئایار بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە بۆ زیاتر لە نیوە دابەزێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بەرگریی سعودیە: لەگەڵ سوپای ئەمریکا چەند ئامانجێکی سەر بە ئـ.ـێرانمان لە عێراق بۆردومانکرد

ئەمریكا و سعودیە هێرشێكی هاوبەشیان بۆ سەر چەند پێگەیەکی گرووپە چەكدارەكانی عێراق لە چەند پارێزگایەک ئەنجامدا. وەزارەتی بەرگریی…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: بیر لەوە دەکەمەوە هێرشێکی گەورەتر لەوانەی پێشوو بکەینەوە سەر ئێران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بەجدی بیر لەوەدەکەمەوە کە هێرشێکی گەورەتر و فراوانتر لەوانەی پێشوو بکەینەوە سەر ئێران.…
Total
0
Share