هاوسەرگیری لەگەڵ 33 ژندا كردووە و دەڵێت “لەپێناو خودا”دا بووە

پیاوێكی میسری هاوسەرگیری لەگەڵ 33 ژندا كردووە و وەك خۆی دەڵێت، هەموو هاوسەرگیریكردنەكان بەمەبەستی “حەڵاڵكردن”ی گەڕانەوەی ئەو ژنانە بووە بۆلای هاوسەرەكانیان.

محەمەد مەلاح، پیاوێكی میسرییە و لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤیزیۆنیدا باسی لەوە كرد كە 33 ژن پاش ئەوەی لە هاوسەرەكانیان جیابوونەتەوە و دواتر ویستوویانە بگەڕێنەوە بۆلای مێردەكانیان، ئەو مارەیكردوون.

بەپێی وتەی خۆی، ئەو كارەی “لەپێناو خودا”دا كردووە و تەنها ئامانجی پێكهاتنەوەی خێزانەكان و گەڕانەوەی ژن و مێردەكان بۆلای یەكدی بووە.

لەبارەی چۆنێتی دەستپێكردنی ئەم كارەوە محەمەد مەلاح دەڵێت، “ڕۆژێك ژنێكی هاوكارم لە فەرمانگە پێیوتم ژنێكی هاوڕێی لە هاوسەرەكەی جیابووەتەوە و ئێستا دەیانەوێت دووبارە هاوسەرگیری بكەن، بۆچی لەپێناوی خودادا هاوسەرگیریی كاتی لەگەڵدا ناكەیت؟، منیش بەوە قایلبووم و كارەكەم ئەنجامدا”.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە دوای ئەو هاوسەرگیرییە، چەندین جاری تر هاوڕێ و ناسیاوەكانی داوایان لێكردووە هەمان كاربكات و هەموو ئەو هاوسەرگیرییانەشی كە كردوونی و تا ئێستا ژمارەیان گەیشتووەتە 33 هاوسەرگیری، لەڕووی شەرعییەوە تەواوبوون و هەموو مەرجەكانیان تیادا بووە، درێژترین ماوەی هاوسەرگیریش كە كردبێتی هەفتەیەك بووە.

بابەتی پێشتر

كامێرای 108 مێگاپێكسڵ.. هەموو ئەوەی دەتەوێت لەبارەی گالاكسی ئێس 22 ئەڵترا-وە بیزانیت

بابەتی دواتر

سەركەوت شەمسەدین و ڕێبوار كەریم لە بێدەنگترین پەرلەمانتارەكان بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیارترین سوودەکانی هەنار

میوەی هەنار یەکێکە لە بەسوودترین میوەکان کە ناتوانرێت پشتگوێبخرێت بۆ تەندروستیی جەستە، بەهۆی دەوڵەمەندیی میوەکە بە ڤیتامینەکان و…
Total
0
Share