ڤیدیۆ.. مردنی یاریزانێكی بۆكسێن لە كاتی ڕووبەڕووبوونەوەدا

موسا یاماك یاریزانی بۆكسێنی ئەڵمانیی بە ڕەچەڵەك تورك لە كاتی ڕووبەڕووبوونەوەدا گیانیلەدەستدا.

ڕووبەڕووبوونەوەكەی موسا بەرامبەر بە حەمزە واندێرای ئۆگەندی بووە و لە شاری گارشینگ بای میونخ بەڕێوەچووە، وەك ڕۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی بڵاویكردووەتەوە.

بەر لە دەستپێكردنی گەڕی سێیەمی ڕووبەڕووبوونەوەكە، موسا یاماك-ی تەمەن 38 ساڵ كەوتووە و وەك لە ڤیدیۆكەدا دەبینرێت فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ دەكرێت و بەپێی ڕۆژنامەكە دواتر ناوبراو گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی تێكچوونی ماسوولكەی دڵییەوە پزیشكەكان شكستیانهێناوە لە ڕزگاركردنی ژیانیدا و مردووە.

موسا یاماك ساڵی 2017 بووەتە یاریزانێكی پیشەگەری بۆكسێن و ساڵی 2021 ناسناوی “WBF-ed”ی جیهانیی بەدەستهێنا.

بابەتی پێشتر

کارکردنی خانمان بۆ ماوەیەکی درێژ تووشی کێشەی تەندروستیی مەترسیداریان دەکات

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە لەبارەی چوار بەرگریکارەوە بڕیاری کۆتایی دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share