ماسکی ڕووخسار و سیرەم کامیان بەسوودترن؟

پێستی ڕووخسارت سەرنجڕکێشترین ئەندام و شوێنی جەستەتە، بۆیە پێویستە زۆرترین گرنگی و هۆشیاریت هەبێت لەبارەیەوە، هەر ڕێکار و هەنگاوێک کە باسی لێوەدەکرێت بۆ پاراستنی پێستی ڕووخسار بەبێ زانیاری بەکاریمەهێنە، سەرەتا بەدواداچوونی بۆ بکە، زانیاری لەسەر وەربگرە و دواتر ئەگەر گونجا بەکاریبهێنە.

دیارترین ڕێگاکانی پاراستنی پێست کە باسی لێوەدەکرێت ماسک و سیرەمە کە بەکاربهێنرێت.

جیاوازییەکانی نێوان ماسک و سیرەم چین؟ کامیان باشترن؟

ماسکەکان:

ماسک کۆمەڵێک سوود بە پێست دەگەیەنێت کە دیارترینیان تەقشیر کردن، نوێکردنەوە و شێدارکردنەوەی پێستن، ماسک دوای پاککردنەوەی پێست بەشێوازێکی دروست و شتنی بە جێڵی تایبەت بەکاردەهێنرێت.

تایبەتمەندییەکانی:

هەموو ماسکێک تایبەتە بە چارەسەرکردنی کێشەیەکی پێست.

یارمەتیی ڕووخسار دەدات بۆ نوێبوونەوە و پاکبوونەوە.

چالاکی بۆ پێكهاتەکانی پێست دەگەڕێنێتەوە، چارەسەری کێشەکانی دەکات.

سیرەمەکان:

یارمەتیدەرن لە شێدارکردنەوە و پاراستنی ڕووخسار، لە پێکهاتەکەیدا چالاککەری زیاتری پێست و دەنکۆڵەی زیاتری سوودبەخشی قوڵ هەیە لە سیرەمدا، هەروەها بە بەکارهێنانی کاریگەریی خێراتر و باشترت دەستدەکەوێت.

تایبەتمەندییەکانی:

سیرەمەکان سووکترن لەسەر پێستی ڕووخسار.

کاریگەرییان زیاتر و خێراترە لەسەر هێڵەکانی پیری کە لە پێستدا دەردەکەون.

بەکارهێنانیان ئاسانترە.

کام لەو دووانە دەکرێت باشتربێت لە باکارهێناندا؟ ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردنی کەسەکە، کە خاوەنی چ جۆرە پێستێکە، بە زانینی زانیارییەکان لەسەر ئەو دوو پێکهاتەیە دەکرێت بڕیار لەسەر بەکارهێنانی یەکێکیان بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share