ئەفسوون-ی دەمیرتاش بڵاوكرایەوە

چوارەم كتێبی سەردەمی زیندانیەتی

“ئەفسوون”، ڕۆمانە نوێیەكەی سەڵاحەدین دەمیرتاش، ئەمڕۆ بەزمانی توركی خرایە بازاڕەوە.

ڕۆمانەكە لەدوای (سەحەر، دەوران و لەیلان)، چوارەم كتێبی دەمیرتاشە بڵاوبكرێتەوە، كە لە زیندان و لەماوەی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و كەرەنتین نووسیویەتی.

دەربارەی نووسینی ڕۆمانەكە، دەمیرتاش پێشتر ڕایگەیاندبوو، كە بە هاوكاریی باشاكی هاوژینی و كچەكانی نووسیویەتی، دەڵێت، “لە سەرەتای ساڵی 2020 هەمووان بەهۆی پەتای كۆڤید-19وە لەنێو ماڵەكانیاندا گەمارۆدرابوون، منیش ماوەی سێ ساڵ بوو لە بەندیخانەدا بووم، (پێدەچێت بووبێتە پێنج ساڵ كاتێك ڕۆمانەكە دەخوێنیتەوە)، هاوشێوەی ملیارەها كەس، هاوسەر و كچەكانم نەیاندەتوانی چەند مانگێك ماڵەوە جێبهێڵن بەهۆی ڕێوشوێنەكانی كەرەنتین”.

“دەستمانكرد بە پەیوەندیی چەندبارە لەگەڵ كچەكانم و هاوسەرەكەم، دەستمكرد بە نووسین و ناردنی چیرۆكی كورت لە منداڵییەوە، دواتر بڕیارمدا كارێكی سوودبەخشتر بكەم، ئەویش ناردنی ڕۆمان بوو تا بیخوێننەوە، بەڵام ئەمجارە ئەوانیش دەبنە یاریدەدەرم”، دەمیرتاش وادەڵێت.

هاوسەرۆكی پێشووتری هەدەپە شێوازی نووسینی ڕۆمانەكەی ئاشكرا دەكات، دەڵێت “ئەو شوێنانەم هەڵبژارد كە لە چیرۆكەكەدا هەن، بەتایبەت ئەو ناوچانەی هیچكات پێشتر سەردانم نەكردوون، وەك بەیروت، كریت، جومەشانە و قەڵای لابسكێ و هەندێك گەڕەكی ئیستەنبول و زۆرینەی شوێنەكانی تر، ئەوان لە ئینتەرنێتەوە بۆی دەگەڕان و وێنە و زانیارییەكانیان لەسەریان دەنارد بۆم، خواردن و گوڵ و گۆرانی و ناوی كەسایەتییەكان و زۆرێك لە زانیارییەكانی دیكەی ناو ڕۆمانەكەم لەسەر ئەو زانیارییانە نووسیوە كە ئەوان ناردوویانە، بەشبەش بۆم دەناردن و تێبینی خۆیانیان بۆ دەناردمەوە”.

بۆیە دەمیرتاش دوودڵ نییە لەوەی بڵێت، “پێكەوە ڕۆمانەكەمان نووسیوە، دایكیان دەستنووسەكانمی بۆسەر كۆمپیوتەر دەگواستەوە و بە هەوڵی ئەو كارەكە بەڕێوەچووە، ئەم ڕۆمانەمان لەگەڵ باشاك، دەلال و دیلدا نووسیوە، ئەوان خوێندیانەوە و وتیان كۆتایی هات، ئێستاش داوا لە تۆ دەكەین بیخوێنیتەوە”.

پێشتر هەردوو كتێبی (دەوران) و (لەیلان)ی دەمیرتاش بۆسەر زمانی كوردی سۆرانی وەرگێڕدراون و بڵاوكراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

مێرکڵ.. دایکی هەژاران

بابەتی دواتر

بارودۆخی یاریزانە پێكراوەكانی بەرشلۆنە بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

براوەکانی گۆڵدن گڵۆب کێن؟

ئاهەنگی خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب لە هۆڵیود بۆ ئەمساڵ کێبڕکێیەکی توندی بە خۆوەبینی لەنێوان بەرهەمە هونەرییە جۆراوجۆرەکان و زیاتر…
Total
0
Share