لە کۆیە شوێنەوارێکی دێرین دۆزرایەوە

لەناو بازاڕی قەیسەری شاری کۆیە شوێنەوارێکی کۆن دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ هەزارەی یەکەمی پێش زایین دەگەڕێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپور بڵاویکردەوە، “دوابەدوای ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن خەڵکی ناوچەکە لەناو بازارى قەيسەرى شارى کۆیە لە كاتى نۆژەنکردنەوەی يەکێك لە دوكانەكانى زێرنگر لەکاتی هەڵکۆڵینی زەوییەکە بۆدانانى قاسەی ژێر زەوی  چەند پارچە خشتێك و هەندێك پارچەگۆزە بەدیارکەوتوون”.

ئاشکراشیکرد، “لیژنەیەک لە فەرمانگەی شۆێنەوار  کەلەپوری کۆیە پێکهێنرا بۆ کاری کنە و پشکنینی خێرا، لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان مێژووی ئەم  شوێنەوارە دەگەڕێتەوە بۆهەزارەی يەکەمی پێش زايین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لیستێكی دیكەی چاوپێكەوتنی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە

كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لیستێكی دیكەی پڕۆسەی چاوپێكەوتنی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە. كۆلێژی سەربازیی سێی قەڵاچوالان لە راگەیەندراوێكدا بڵاوكردووەتەوە، كە لە…
Total
0
Share