وەزارەتی كاروباری شەهیدان مینحەی 192 زیندانیی سیاسی خەرجدەكاتەوە

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێم، قۆناغی چوارەمی لیستێكی 192 زیندانیی سیاسی بڵاوکردەوە کە مینحەی مانگانەیان پێشتر ڕاگیرابوو، دواتریش بەهۆی ئەوەی ڕێكارەكانی سیستمی بایۆمەترییان جێبەجێكردووە، جارێكی دیكە پارەكەیان بۆ خەرجدەكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، 192 زییندانیكراو و گیراوی سیاسی، وەكو قۆناغی چوارەمی ئەو كەسانەی ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەی دادنووسیان تەواوکردووە لەکاتی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پێویستە سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بەمەبەستی وەرگرتنی مینحەی مانگی ئایار و مانگەکانی دواتری ساڵی 2021 .

ڕوونیشیكردەوە ئەو كەسانە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواونەکردووە، دوای تەواوکردنی سەردانی بانکی ناوبراو بکەن. ئەو زیندانییانەشی کۆچی دواییانکردووە، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری زیندانییە سیاسیەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواوبکەن و دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی مینحەکانیان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەزانکۆی سلێمانی ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی دووی خوێندکاران تەواوبووە

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی ئاماژە بە تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی دەرماڵەیەکی دیکەی خوێندکاران دەکات، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ…
Total
0
Share