شاندی هەرێم لەبارەی مووچە و بودجەوە دەچێتەوە بەغداد

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بڕیارە سبەی شاندی هەرێم سەردانی بەغداد بكات بۆ وەرگرتنی وەڵامی كۆتایی لەبارەی ناردنی پشكی تەواوی هەرێم یاخود ناردنی بڕە پارەیەك وەك سولفە هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو.

هەر بە پێی زانیارییەكان، داوا لە بەغداد دەكرێت كە بۆ ئەم مانگە ئەگەر پشكی هەرێم رەوانە نەكرا بڕە پارەیەك وەك سولفە بنێرێت و پڕۆسەكە بەردەوامبێت تا ئەو كاتەی لەسەر پرسی نەوت و داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم دەگەنە رێككەوتن، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە كە ئاخۆ بەغداد بەو داوایانە رازی دەبێت یاخود نا.

لە ماوەی رابردوودا شاندێكی دیوانی چاودێریی عێراق بۆ وردبینیكردن لە چەند دۆسییەك سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد و بڕیارە راپۆرتێك بخەنە بەردەم سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو بابەتانەی گومانی لەسەر هەبووە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: نابێت خەڵكەكەمان بكرێنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان

بابەتی دواتر

عەلی كەریمی: شێواندنی مێژووی هەكاری فاشیلبوونی سیاسەت و رەوشتی ئەو كەسانەیە كە باسیدەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share