فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل بەرەو كوێ؟
عێراق پەیوەندیی ئابوریی لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغەدەكات

بەشێكی زۆری نەوتی هەرێمی كوردستان بە ئیسرائیل دەفرۆشرێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل كرد، بە پەیوەندیی ئابوریشەوە، هەر كەسێك پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلدا بنیادبنێت، لەسێدارە دەدرێت یان بۆ هەتاهەتایە زیندانیدەكرێت.

بەپێی پڕۆژەیاساكە، بنیادنانی پەیوەندیی دیپلۆماسی، سیاسی، سەربازی، ئابوری و كەلتووری لەگەڵ ئیسرائیلدا قەدەغە و ڕێگەپێنەدراوە.

پڕۆژەیاساكە هەموو هاوڵاتییانی عێراقی پابەندكردووە بەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلدا بنیادنەنێن و دەڵێت، حوكمەكانی ئەم یاسایە بەسەر هەموواندا جێبەجێدەكرێن كە ئەوانیش بریتین لە هاوڵاتییانی عێراقی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات و ئەو بیانییانەی نیشتەجێی عێراقن، فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی، بەرپرس و كاربەدەستان، حكومەتی هەرێم و پارێزگاكان و پەرلەمان و ئەنجومەنی هەرێم و پارێزگاكان و فەرمانگەكانیان، لەگەڵ دەزگاكانی میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی.

یاسا عێراقییەكە سزای لەسێدارەدان یاخود زیندانیكردنی هەتاهەتایی بۆ هەر كەسێك دەستنیشانكردووە كە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلدا دروستبكات یاخود یارمەتیی ئەو وڵاتە و دامەزراوەكانی بدات و هاوكارییان بكات.

دەشڵێت، ئەگەر سەرۆك كۆمار و جێگرەكانی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرەكانی، سەرۆك وەزیران و جێگرەكانی، وەزیر و پەرلەمانتار، بریكاری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی و هەموو ئەوانەی لە پلەكانی ئەواندان، ئەگەر بە هەر ڕێگە و شێوازێك ئەم یاسایە پێشێلبكەن، ئەوا بە “ناپاكیی مەزن” تۆمەتبار دەكرێن.

قەدەغەكردنی پەیوەندیی ئابوری لەگەڵ ئیسرائیل لەكاتێكدایە، هەرێمی كوردستان نەوت بەو وڵاتە دەفرۆشێت، بۆیە ئەگەر هەیە ئەو یاسایەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاریگەریی لەسەر ئەو پەیوەندییە بازرگانییە هەبێت.

بابەتی پێشتر

سەندیكای ڕۆژنامەنووسان: بایكۆتكردنی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لەلایەن مەسرور بارزانییەوە پێشێلكردنی یاسایە

بابەتی دواتر

زانست وەڵامی پێیە.. خۆشەویستی چی لە جەستە و دەروونت دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ لە هەرێم پشووی فەرمییە

سبەینێ سێشەممە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمییە. بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەکانی هەرێم، سبەینێ سێشەممە بەبۆنەی یادی سەربەخۆیی…
Total
0
Share