بۆچوونی وتەبێژێکی تاڵیبان ئێران دەترسێنێت

یەکێک لە وتەبێژەکانی تاڵیبان لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنی “طلوع نیوز”ی ئەفغانی ڕایگەیاند، ئێستا تاڵیبان تەنها لە ئەفغانستان دەسەڵاتی هەیە، بەڵام دەبێت بزانرێت کە ئێران و پاکستان و چین و تاجیکستان دەکرێت جێگای ئێمە بێت.

ئەنعام اللە سمنگانی، وتەبێژی تاڵیبان لە گفتوگۆکەدا ڕایگەیاند، “مەلا هەیبەتوڵا ئاخونزادە، ئەمیری ئێمە، ئەمیری هەموو موسڵمانێکی جیهانە و ئێستا ئێمە کە دەسەڵاتمان نییە بەسەر ناوچەی دیکەدا ناتوانین خەڵکی بانگبکەین بۆ ئیمارەت”.

وتەبێژەکەی تاڵیبان ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئەوان ئێستا ناکرێت جۆرێک مامەڵە بکەن کە وڵاتانی دراوسێ بکەنە دوژمنی خۆیان.

ئەم وتانەی ئەنعام اللە سمنگانی بۆ ئێران و وڵاتانی دیکەی نزیک لە ئەفغانستان جێگەی تێڕامانە و ڕۆژنامە و میدیاکانی ئێران ئەو وتەیە بە ترسناک دەبینن و پێیان وایە زەنگی ئاگادارکردنەوەیە.

بەشێک لە میدیاکانی ئێران نوسیویانە، “ئەو وتەبێژەی تاڵیبان نیەتی شومی تاڵیبانی سەبارەت بە دراوسێ و وڵاتانی دیکە ئاشکراکرد، کە ئەگەر دەسەڵاتیان هەبێت ئەوا دەستوەردان دەکەن لە کاروباری وڵاتانی دیکەدا”.

ئەگەر یەکلایی بێتەوە کە ئەو بۆچوونەی وتەبێژەکەی تاڵیبان بۆچوونی تاڵیبانە، ئەوا ڕەنگە ئەفغانستان توشی پشێوی زیاتر ببێت، چونکە تا کێشەی ناوخۆی هەبێت ڕەنگە تاڵیبان کاتی بۆ بەکرداریکردنی ئەو بۆچوونە نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا بوونی نییە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر بەڕێوەچوونی گفتوگۆ لەگەڵ تـ.ـاران زانیاریی نوێی ئاشکراکرد. وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران…
Total
0
Share