ئیسرائیل هێرشیكردە سەر سوریا و ژمارەیەك هاوڵاتی بوونە قوربانی

لە ئەنجامی هێرشە مووشەكییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا زیاتر لە 10 كەس كوژران و برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی سوریا “سانا” بڵاویكردووەتەوە، لە ئەنجامی هێرشە مووشەكییەكانی ئیسرائیلدا بۆ سەر چەند ناوچەیەكی سوریا 3 سەربازی سوپای سوریا كوژراون و 7 كەسی دیكەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، مووشەكەكان ئاراستەی ناوچەی جۆلان كراون و بەهۆیەوە ژمارەیەك سەرباز و هاوڵاتی بوونەتە قوربانی.

ئاژانسەكە ڕاشیگەیاندووە، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوریا ڕووبەڕوی مووشەكەكان بووەتەوە و وەڵامی داوەتەوە و یەكێك لە مووشەكەكان لە ئاسمان تەقێندراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەراقچی: ئەگەر ئیسرائیل هێرشەکانی رانەگرێت لە وەڵامدانەوە بەردەوامدەبین

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل هێرشەکانی رانەگرێت لە وەڵامدانەوە بەردەوامدەبین. عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێران رایگەیاند، “سوپاسی…
Total
0
Share