پزیشکیان: ئێمە هەمیشە بەدوای ئاشتییەوەین بەڵام ئەمەی ئێستا تاکە رێگەیە بۆ راگرتنی ئیسرائیل

سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی “هەمیشە بەدوای ئاشتی و ئارامییەوەیە، بەڵام ئەم شەڕەی ئێستا تاکە رێگەیە بۆ راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل”.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامیکدا دەڵێت، “ئێمە هەمیشە بەدوای ئاشتی و ئارامییەوەین، بەڵام لە بارودۆخی ئێستادا، تاکە رێگە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی سەپێندراو، راگرتنی دەستدرێژیی دوژمنە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “وەڵامدانەوەمان بۆ دوژمن توندتر دەبێت و وایان لێدەکات پەشیمان ببنەوە لە کردەوەکانیان. هەر دەستپێشخەرییەک بکرێت بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنی شەڕەکەش، دەبێت راستەوخۆ بە وەستاندنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل دژی ئێران، دەستپێبکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share