مۆسكۆ پێیوایە ئامانجی ئەمریكا لە پەیڕەوكردنی دیموكراتی لە ئۆكرانیا، فشارخستنەسەر ڕوسیا و دروستكردنی پشێوییە.
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، “پارە دەدەن بە ڤلادیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا تەنها لەپێناو دووبارە بەدیهێنانی ئامانجە سەرەكییەكەیان، كە فشارخستنەسەر ڕوسیا و بانگەشەكردنە بۆ ئەوەی كە ناویانناوە دیموكراسی لە سەرتاسەری جیهاندا”.
زاخارۆڤا جەختدەكاتەوە لەوەی “سەرەكیترین پلاتفۆرمی بەئامانجگیراو لەڕێگەی ئەم چەمكەوە، ڕوسیایە”.
وتيشي، “ئەمە ئامرازێكە ئەمریكا بەكاریدەهێنێت بۆ لاوازكردنی وڵاتەكەمان و دروستكردنی ناسەقامگیری بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە تۆمەتبارمان بكات بە تاوانێك”.
بەپێی وتەی ئەو دیپلۆماتكارە ڕوسە، پرۆژەكەی ئەمریكا خزمەت بە گەلی ئۆكرانیا ناكات بەڵكو لەدژی بەرژەوەندییەكانی گەلی ئەو وڵاتەیە.