بایدن هەوڵی هاندانی کۆمەڵەی G7 دەدات بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەژموونی چین

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی G7، هەوڵی ئاڕاستەکردنی وڵاتانی ئەوروپی و ژاپۆن دەدات بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەژموونی ئابوری و ئەمنیی چین.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، بایدن پێشنیازی ڕوبەڕوبوونەوەی باڵادەستبوونی چینی کردووە، لەڕێگەی بەخشینی سەدان ملیار دۆلار بە وڵاتانی تازە گەشەسەندوو و دروستكردنی شوێنگرەوەیەک بۆ پشتبەستن بە تۆڕی ڕێگا و هێڵی ئاسنین و بەندەر و تۆڕەکانی پەیوەندیکردنی چین.

ڕۆژنامەکە باسی لەوەکردووە، ئەوە یەکەمجارە وڵاتانی سەرمایەدار گفتوگۆ لەبارەی پێشنیازێکی لەوجۆرە بکەن سەبارەت بە شوێنگرەوەیەک لەبەرامبەر دەستپێشخەریی (پشتێن و ڕێگا)ی چین، کە چەندساڵێكە پەكین دەستی پێكردووە و لەسەر پاشماوەی (ڕێگای ئاوریشمی) جێبەجێی دەكات و بە شێوازی جیاواز چین بە وڵاتانی جیهانەوە دەبەستێتەوە.

چین، قەرز دەداتە وڵاتانی تازە گەشەسەندوو و پرۆژە لەو وڵاتانەدا جێبەجێدەكات، كاڵاكانی هەناردەی زۆرێك لە وڵاتان دەكات، بەمجۆرە توانیویەتی تۆڕی بەرژەوەندییەكانی لە زۆربەی وڵاتانی ئەفریقا، ئەمریکای لاتین و تەنانەت ئەوروپاش فراوان بکات.

نیویۆرک تایمز ئاماژەی بەوەشکردووە، هاودەنگییەک لەنێوان ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانیدا هەیە بۆ چۆنێتیی ڕوبەڕوبوونەوەی زیادبوونی هێزی هەڵكشاوی چین.

بایدن پیستر ئاشکرایکردبوو، روبەڕوبوونەوەی چین و کارە تێکدەرانەکانی روسیا کاری لەپێشینەی سیاسەتی دەرەوەی کابینەکەی دەبێت.

ڕۆژنامەکە هەوڵەکانی چینی بەراورد کردووە بە بەرنامەکانی ئەمریکا لە دوای جەنگی جیهانی دووەم (كە بە پلانی مارشاڵ ناسراوە)، دەڵێت، هەوڵەکانی چین زیاترە لە بەرنامەکانی ئەوکاتەی ئەمریکا لە وڵاتانی ئەوروپا.

کۆشکی سپی بۆ ئەم مەبەستە بەڵگەنامەیەکی خستووەتەڕوو لەژێر ناونیشانی “دووبارە بونیادنانەوەی باشتری جیهان”، لەگەڵ هەڵمەتێکی ئیدارەکەی بایدن، کە لەژێر ناوی “B3W” کورتکراوەتەوە، وەک شوێنگرەوەیەک بۆ دەستپێشخەرییەکەی چین بە ناوی “BRI”.

بەپێی ڕۆژنامە ئەمریكییەكە، پلانەكەی بایدن پشتدەبەستێت بە ڕەچاوکردنی ژینگە و ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و ئازادی لە دەستکەوتنی زانیارییەکان، هەروەها ئاماژە بە مەرجی پاڵپشتیکردنی وڵاتانی تازە گەشەسەندوو دەدات بۆ وەرگرتنی قەرز.

سەنتەرەکانی توێژینەوە هۆشداری دەدەن لەوەی 23 وڵات لە کۆی 68 وڵاتی ناو نەخشەی گەشەپێدانی چین، ڕوبەڕووی قەرزێکی خنکێنەر بوونەتەوە.

چین لە ساڵی 2013دا پرۆژەی “پشتێن و ڕێگا”ی ئاشکراکرد، کە مەبەست لێی فراوانکردنی هەژموونی وڵاتەکەیەتی لەجیهاندا بە ئەنجامدانی پرۆژەی وەبەرهێنان، کە بڕەکەی زیاترە لە یەک تریلیۆن دۆلار.

بابەتی پێشتر

ئەحمەدی نەژاد: گەورەترین بەرپرسی ئێران بۆ ڕیشەكێشكردنی هەواڵگریی ئیسرائیل، خۆی سیخوڕی ئیسرائیل بوو

بابەتی دواتر

ڕژێمی سوریا بە هێرشەكەی سەر نەخۆشخانەی عەفرین تۆمەتباردەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا لە ئێران بێئومێد بووە

كۆشكی سپیی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، واشنتن “بێئومێد بووە” بەهۆی ڕەتكردنەوەی دانوستانە نافەرمییەكان لەلایەن ئێرانەوە، سەبارەت بە پرسی ڕێككەوتنی ئەتۆمی.…
Total
0
Share