ڤیدیۆ.. دەروازەی دۆزەخ 50 ساڵە ئاگری لێنەبڕاوە

دەروازەی دۆزەخ یان Garagum ýalkymy چاڵێکی گەورەی گڕگرتووە لە وڵاتی تورکمانستان، چاڵەکە 60 مەتر پانە و قوڵییەکەی 200 پێیە، ئەوەی جێگەی سەرنجی گەشتیاران و زانایانی بواری جیۆلۆجییە ماوەی 50 ساڵە ئاگر لەم کونە گەورەیە نەبڕاوە.

هەر کەسێک کە چاڵە گەورە پڕ لە ئاگرەکە دەبینێت، خێرا ئەو پرسیارەی لا دروست دەبێت، کە ئەم چاڵە بۆ بەردەوام ئاگری تێدایە؟، وەڵامەکەش ئەوەیە کە ئەم چاڵە ناوەندێکی خاڵیکردنەوەی گازی میسان و گۆگردە و لە دوای شکستهێنانی پڕۆژەیەکی یەکێتی سۆڤیەت بۆ دەستکەوتنی گازی سروشتی لە ساڵی 1971 ، ئاگری گرت و تا ئێستاش بەردەوامە.

کاتێک تورکمانستان بەشێک بوو لە یەکێتی سۆڤیەتی جاران، لە ساڵی 1971 دا زانایانی سۆڤیەت سەرقاڵی دۆزینەوەی گازی سروشتی بوون، لەو ناوچەیەی وڵاتی تورکمانستان کە دەکەوێتە بیابانی قەرەقوم، چاڵێکیان هەڵکەند و دوای شکستی پڕۆژەکە ئاگریان تێبەردا بۆ خاڵی بوونەوەی گازە زیان بەخشەکان، بەڵام تا ئێستاش دەگڕێت.

چاڵێکە دەکەوێتە نزیک گوندی دێرویز لە تورکمانستان، ژێرەکەی دەریایەکی فراوانی گازی میسانە و درێژ دەبێتەوە تا ژێر دەریای قەزوین، قەبارەی خەملێنراوی گازەکەی بە 8 بلیۆن مەتری چوارگۆشە ھەژمار کراوە، چوارەم گەورەترین کێڵگەی گازی سرووشتییە لە جیھاندا.

لە ساڵی 2010 قوربانلی بردی محەمەدیف، سەرۆککۆماری تورکمانستان ڕۆشتە شوێنی چاڵی  دەوازەی دۆخ و ڕایگەیاند، پڕۆژە هە بۆ کۆنترۆڵکردنی گازەکە و سود لێوەرگرتنی، بەڵام دوای 11 ساڵ هێشتاش چاڵەکە وەک خۆی دەگڕێت.

بابەتی پێشتر

ڕاگەیەندراوی شانەی ئەمنیی عێراق لەسەر هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغداد

بابەتی دواتر

یەکێتی ئەوروپا کار بە بەڵگەنامەی خۆکوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share