منداڵێک لە ڕووباری سیرواندا خنکا

لە گەرمیان منداڵێك پاش كەوتنەناو گۆمێكی ئاوی ڕووباری سیروانەوە گیانیلەدەستدا.

عەلی جەمال قەدوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێک گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی خنکان بەئاو گیانیلەدەستدابوو.

بەپێی وتەی کەسوکارەكەی کە دانیشتووی قەزای کەلارن، ئێوارەی ئەمڕۆ بەمەبەستی گەشتکردن چوونەتەسەر ڕووباری سیروان، منداڵەکەیان کە تەمەنی یەک ساڵ و دوو مانگە بەناوی (مەتین زمناکۆ ئەنوەر) کەوتووەتە نێو گۆمێکی ئاوەوە و لەئەنجامدا گیانیلەدەستداوە.

وتەبێژی پۆلیس دەڵێت، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی قەزای کەلار کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت: سه‌رپێچیكردن له‌ سلێمانی كه‌میكردووه‌

به‌پێی ئاماری رۆژانه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌ی سه‌رپێچی لەلایەن فرۆشیار و خاوەنكارانەوە كه‌میكردوه‌، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ڵێت، له‌ كۆی…
Total
0
Share