تەرمی ئاخینک فاروق لە باخی بکوژەکەدا دۆزرایەوە

کەمێک بەر لە ئێستا تەرمی ئەو کچە شەش ساڵەی لەگەڵ باوکیدا لەلایەن کەسێکەوە کوژرابوون دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاندووە، تەرمی ئاخینک فاروق لە باخی ماڵی بکوژەکەیدا دۆزراوەتەوە، ئەوەش دوای  24 کاتژمێر لە دەستگیرکردنی تۆمەتباری تاوانەکە دێت.

ئاخینک فاروق و باوکی بەناوی فاروق میرزا کە ئاوارەی ئێزدین و لە کامپی چەمشکۆی ئیدارەی زاخۆ دادەنیشن هەفتەیەک بەر لە ئێستا بێسەروشوێن بوون دوای چوار ڕۆژ تەرمی فاروق میرزای 42 ساڵ دۆزرایەوە.

کەمێک بەر لە ئێستاش پۆلیسی زاخۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاخینکی تەمەن شەش ساڵیشی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پۆلیسی زاخۆ دەستگیرکردنی بکوژەکەی ئاخینک و باوکی ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد، بکوژ دانیناوە بە تاوانەکەیدا، هەروەها باسی لەوەکرد کە ئەو کەسە پێشتر دوو کچی ئاوارەی ڕۆژئاوای کوردستانی ڕفاندووە و تا ئێستا بێسەوشوێنن، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگە دوای سێ ساڵ تۆمەتبار ئازادکراوە.

جەختیکردەوە، ئێستا جارێکی دیکە ئەو دۆسیەیە دەکەنەوە و لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی ئەو دوو کچە منداڵەش دەکەن.

بابەتی پێشتر

ئەفغانستان لەدوای گەڕانەوەی تاڵیبانەوە نزیکەی 80%ی ڕۆژنامەنووسەکانی لەدەستداوە

بابەتی دواتر

كۆمسیۆنی پەنابەران: لە شەش مانگدا 1200 كۆچبەر خنكاون یان بێسەروشوێن بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share