رووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای کەلار رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “کەمێک پێش ئێستا دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا پیکاب و هیۆندا سەنتافی لە جووتسایدی شەهید سەرکەوت نزیک یاریگای حەمەی کەریم پێکیاندادا بەهۆیەوە لێخوڕی هیۆنداکە و سەرنشینێکی تۆیۆتاکە برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا بە ئاراستەی کتێبخانەی گشتی رۆیشتووە، ئۆتۆمبێلی جۆری هیۆندا لە جووتسایدی کاکەی فەلاحەوە ویستویەتی بە ئاراستەی نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب بچێت، بەڵام کۆنتڕۆڵی لە دەستداوە و لە نێوانی شەقامەکەوە تێپەڕیوە و لەئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتاکەی داوە”.

ئاشکراشیکرد، “بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: هێزەکانمان درۆنێکی چـ.ـەکدارەکانی نزیک لە دیمەشقیان خستەخوارەوە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت، درۆنێکی هێزە چەکدارەکانی نزیک لە دیمەشق خراوەتەخوارەوە کە بۆمبی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە. ئاسایشی ناوخۆی…
Total
0
Share