دی یۆنگ ئامادەیە.. لەگەڵ دێمبیلی و ئەگوێرۆ پەرجوو ڕوونادات

گەڕانەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ و عوسمان دێمبیلی بۆ نێو یاریگاکان کاتی زیاتری پێویستە، ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری بارسا ناچارە سوود لە تواناکانی لوک دی یۆنگ وەربگرێت.

ڕۆژنامەی سپۆرت ئاشکرایکردووە، هەریەک لە عوسمان دێمبیلی و کون ئەگوێرۆ بەردەوامن لە قۆناغی چارەسەربوون لە پێکان، فەرەنسییەکە مانگی تشرینی دووەم دەگەڕێتەوە و ئەگوێرۆ پێویستی بە مانگێکی دیکە دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی توانا جەستەییەکانی.

سەرچاوەکە جەختدەکاتەوە، پەرجوو (موعجیزە) ڕوونادات، دوو یاریزانەکە قۆناغەکانی چاسەر لەسەرخۆ تێدەپەڕێنن و ڕوونادات پێشوەخت بگەڕێنەوە، تەنانەت ئەگەر ئەوەش ڕووبدات، کومان لەو ڕاهێنەرانە نییە ڕیسک بە تەندروستییانەوە بکات.

لەلایەکی دیکەوە، هێرشبەری هۆڵەندی نوێی بارسا، لوک دی یۆنگ پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاند و لە یەکەم پەیامدا ڕایگەیاند، ” من ئامادەم، کومان پێشتر لە پێکهاتەی هۆڵەندا کاری لەگەڵمدا کردووە و دەزانێت چیم پێدەکرێت، دەمەوێت ڕاستەوخۆ لە بارسا دەستپێبکەم”.

سپۆرت نوسیویەتی، کومان تاوەکو پشووەکانی سەریساڵ و زستان دەرفەت بە دێمبیلی و ئەگوێرۆ دەدات، لەو ماوەیەشدا سوود لە دی یۆنگ و برەیزوایت وەردەگرێت.

بابەتی پێشتر

كوڕێكی قەزافی ئازادكرا و بە فڕۆكە بەرەو توركیا بەڕێكرا

بابەتی دواتر

بەرازیل یان ئەرجەنتین، سێ خاڵی کلاسیکۆی زەوی بۆ کامیان دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێخی قەتەر تەنها مێسی دەهێڵێتەوە

ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان نوێکاری لە پێکهاتەکەیدا دەکات، لە بەرامبەردا چەندین یاریزانی ئەرجەنتینی ئامادەییان دەربڕیوە ڕوو لە…
Total
0
Share