حەبیبی ڕووسی دەبێتە یاریزانی تۆپی پێ؟ لەگەڵ کریستیانۆ قسەیکردووە

حەبیب نور محەمەدی ڕووسی خەونی ئەوەیە ببێتە یاریزانی تۆپی پێ

حەبیب نورماگۆمیدۆڤی ڕووسی پاڵەوانی (UFC) جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لە منداڵیەوە خەونی بووە ببێتە یاریزانی تۆپی پێ.

لە چاوپێکەوتنێکدا حەبیبی ڕووسی بە پێگەی “MATCH TV”ی ڕاگەیاندووە، ” یاریکردن لە بواری تۆپی پێ خەونێکە لە منداڵیەوە بەردەوامە، بێگومان حەزیشم بەوەیە ببمە یاریزانی تۆپی پێ، چونکە وەرزشەکە پادشای وەرزشەکانە”.

لە وەڵامی پرسیارێکیشدا دەڵێت، ” لەبارەی تۆپی پێوە قسەم لەگەڵ زۆر هاوڕێم کردووە، ئینجا لەگەڵ کێ قسەم نەکردووە؟! لەگەڵ سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، ئەلیکساندەر چیڤرین، سەرۆکی یانەی پاریس سانت جێرمان، بێگومان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش”.

لە بارەی حەزەکانیەوە پاڵەوانەکەی (UFC) دەڵێت، ” من هاندەری ڕیاڵ مەدریدم، یەکێکم لە سەرسەختترین هەوادارانی کریستیانۆ بەتایبەت ئەو حەوت ساڵەی لە ڕیاڵ بەرێیکرد، لە ناوخۆی ڕووسیاش سپارتاک مۆسکۆ نایابترینە، بەڵام من بۆ یەکەمجار لە ژیانمدا سەیری یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی 98م کرد، کاتێک ڕیاڵ مەدرید لە یوڤانتۆسی بردەوە و میاتۆڤیچ گۆڵێکی ئۆفسایدی تۆمارکرد، گرنگ ئەوەبوو بردمانەوە، لە منداڵییەوە خەونم بووە ببمە یاریزانی تۆپی پێ، هەر لەبەرئەوەشە بەردەوام سەیری یارییەکان دەکەم”.

https://www.youtube.com/watch?v=J4luSJrAJSA&feature=emb_logo

نور محەمەدی جەنگاوەری ڕووسی تەمەنی 32 ساڵە و پاڵەوانی بواری هونەرە جەنگییە هەمەجۆرەکانە، لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەیدا وازهێنانی یەکجارەکی ڕاگەیاند، هەندێک لەسەرچاوەکانیش پێیان وایە لەدوای ئەم وەرزشە خۆی بە تۆپی پێوە سەرقاڵ دەکات، بەڵام لە ڕاستیدا ئەگەرێکی بەهێز هەیە دووبارە بگەڕێتەوە و لە بڕیاری وازهێنانی پاشگەزببێتەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار جێگیرە

بابەتی دواتر

گەوهەرەکەی یونایتد بە بەڵگە و باوانی ساختەوە بووەتە یاریزان !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share