گنابری دەبێتە گێلاسی سەر کێکەکەی پێرێز؟

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2022 کار لەسەر گواستنەوەی باڵێکی هێرشبەریی ناوازە دەکات.

بەپێی زانیاریی ڕۆژنامەکانی “مارکا و ئەی ئێس”، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید زیاتر لە 400 ملیۆن یورۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانان تەرخان کردووە، بەڵام بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەنچیلۆتی بڕیار دراوە ئەو پارەیە لە بەرزکردنەوەی کوالێتی پێکهاتەکەدا بەکاربخرێت، نەک کارکردن بۆ زیادبوونی ڕێژەی یاریزانان.

بەپێی هەر دوو سەرچاوەکە، سێرج گنابریی هێرشبەری بایرن میونشن یەکێکە لە داواکراوەکان، لە ئەگەری واژۆ کردنی گرێبەستەکەیدا باڵی ڕاستی پێکهاتەی ئەنچیلۆتی پڕدەکاتەوە.

لە بەرامبەردا هێرشبەرە ئەڵمانییەکە ڕەتیکردووەتەوە گرێبەست لەگەڵ بایرن نوێ بکاتەوە، لە نوێترین چاوپێکەوتنیشدا وتوویەتی، “ئەگەر سەردانی مەدرید بکەم ڕاستەوخۆ دەچم بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ، تاوەکو ئێستا چانسی ئەوەم نەبووە لەو یاریگایە یاری بکەم.”

سەرچاوەکان پێیان وایە، فلۆرنتینۆ پێرێز لەڕێگەی داڤید ئالاباوە دەرگای بەڕووی گنابری-دا کردووەتەوە، ئەگەر هەیە هاوشانی پۆگبا یان چوامینی، پەیوەندی بە ڕیاڵەوە بکات.

بابەتی پێشتر

خواردنەوەی قاوە لە نەخۆشییەکی کوشندە دەتپارێزێت

بابەتی دواتر

دهۆک.. بەهۆی ڕەخنەگرتن لە پەرلەمانتارێک مەلایەک لە وتاربێژی دوورخرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share