فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جارێکی دیکە شەنگالیان بۆردوومانکرد

ئێوارەی ئەمڕۆ نزیک کاتژمێر 8:00 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی بارێ -ی سەربە قەزای شەنگالیان بۆردوومانکرد.

بەپێێ زانیارییەکان بۆردومانەکە بۆسەر بنکەیەکی ئاسایشی ئێزدییەکانیان بووە لە گوندی بارێ-ی سەربە شەنگال.

بەهۆی ئەوەی دوای بۆردوومانەکەش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هەر بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە تا ئێستا زانیاری لەبارەی کوژراو و بریندار لە ڕووداوەکەدا نەزانراوە.

لەماوەی مانگێکدا ئەوە سێهەم بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە شەنگال و پێشتریش لە 16ی مانگی ڕابردوو بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە لە شەنگال فەرماندەیەکی لیوای80ی حەشدی شەعبی و یەکێک لە پاسەوانەکانی کوژران.

هاوکات یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال “یەبەشە” لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایانگەیاند، هێرشەکە ئەندامێکی ئەوانی کردووەتە ئامانج بەناوی “سەعید حەسەن سەعید”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوا دەکرێت سبەینێ دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “داواکارییەکمان پێگەیشتووە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی نائاسایی”. لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی…
Total
0
Share