داوا دەکرێت سبەینێ دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “داواکارییەکمان پێگەیشتووە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی نائاسایی”.

لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، “سەرۆکایەتی ئەنجومەن داواکارییەکی لەلایەن زیاتر لە 50 ئەندامەوە پێگەیشتووە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی نائاسایی لە ڕۆژی شەممە کە دەکاتە 18ی تشرینی دووەمی 2023 بۆ تەواوکردنی ئەرکەکانی یاسادانان و چاودێریکردنی ئەنجومەن”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “بە پشتبەستن بە ماددەی 58ی یەکەمی دەستوور کە تێیدا هاتووە، سەرۆک کۆمار یاخود سەرۆک وەزیران یاخود سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یاخود 50 ئەندامی ئەنجومەن، دەتوانن بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران بکەن بۆ دانیشتنێکی نائاسایی کە تێیدا کۆبوونەوەکە سنووردار دەبێت بەو بابەتانەی کە پێویستیان بە دانیشتن هەبووە”.

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی دەربەندیخان هاتوچۆکردن بۆ سەرشاخی بەرانان قەدەغەدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەریلا 22 سەربازی توركیای كوشت

هەپەگە بڵاویكردووەتەوە لە چەند چالاكییەكدا 22 سەربازی سوپای توركیا كوژران. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی…
Total
0
Share