نرخی بەنزین هەرزان دەبێت

بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی بەنزین لە سلێمانی هەرزان بێت و هەر لیترێك بەنزین 50 دینار دادەبەزێت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، لە كاتژمێر 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆوە هەر سێ جۆرەكەی بەنزین 50 دینار دادەبەزێت.

باسی لەوەشكرد، هۆكاری دابەزینەكەی بەنزین بۆ دابەزینی نرخی بۆرسە دەگەڕێتەوە.

لەماوەی ڕابردوودا چەند جارێك شۆفێران گلەییان لە بەرزی نرخی بەنزین كردووە و چەند جارێكیش گردبوونەوەیان ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم: ملیارێک و 512 ملیۆن دینار بۆ کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە تەرخانکراوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە. لە راگەیەندراوەکەی فەرمانگەکەدا ئاماژە…
Total
0
Share