کومان چی دەکات؟ چەکەکانی بەرشلۆنە بۆ بردنەوە لە ڕیاڵ مەدرید

 

ئەمڕۆ، شەممە کلاسیکۆی چوونی وەرزی 2020/2021 لە یاریگای نو کامپ بەبێ ئامادەبوونی هاندەران ئەنجامدەدرێت.

بەدەر لە ژمارە و داتا و مێژووی تۆمارکراو، ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری هۆڵەندی لە بارودۆخێکی گونجاودایە بۆ تۆمارکردنی بردنەوە بەرانبەر یانەی ڕیاڵ مەدرید.

ڕاهێنەری ئازولگرانا پێنج چەکی بەهێزی لەبەردەستە، لەهەر ئان و ساتێکدا دەتوانێت بەرانبەر مەدریدیەکان بەکاریبهێنێت و بردنەوە تۆماربکات، ئەو چەکانەش بریتین لە:

  • قۆستنەوەی کێشەکان: ڕامۆس پێکراوە و بەشداریش بکات ناتوانێت لەسەدا سەدی توانا جەستەییەکانی بگەڕێنێتەوە، لە کۆتا دوو ڕوبەڕوبوونەوەدا هێڵی بەرگری ڕیاڵ مەدرید لاوازترین ئاستی تۆمارکردووە و بەرانبەر قادیش و شاختار چوار گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە.

ڕافائێل ڤاران هەڵەی کوشندەی بەردەوام تۆماردەکات و ئیدێر میلیتاو لە ئاستی پێویستدا نییە، کومان دەتوانێت ئەم هەلە بقۆزێتەوە و بردنەوەیەکی فراوان تۆماربکات.

  • بارودۆخی دەروونی: بەرشلۆنە توانی بەرانبەر فرێنسڤاروشی لە خولی یانە پاڵەوانەکان قەرەبووی شکستی خیتافێ بکاتەوە، بەڵام ڕیاڵ مەدرید لە شکستی قادیش بۆ شکستی شاختار هەنگاوینا، بارودۆخی دەروونی یاریزانانی بارسا باشترە و ڕیاڵ مەدرید بە پێچەوانەوە کەوتووەتە دۆخێکی خراپەوە.
  • ئانسو فاتی: لاوە بەهرەدارەکەی ئیسپانیا لەم وەرزەدا بەشداری لەسەدا 50ی گۆڵەکانی بەرشلۆنەی کردووە و تاوەکو دێت بەرەوسەر هەنگاودەنێت، یاریزانەکە ئازایەتی ئەوەی تیادایە ببێتە ئەستێرەی یارییەکە، کومان هەوڵدەدات ئەوپەڕی سوود لە تواناکانی وەربگرێت.
  • لەدەستدانەکانی ڕیاڵ مەدرید: ڕامۆس پێکراوە، کارڤاخال نەگەڕاوەتەوە و بەهەمان شێوە ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلا و هازارد و مارتن ئۆدیگارد و ماریانۆ دیاز، لە ئێستادا پێکهاتەی سەرەکی و یەدەگی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی پێکانەکانەوە کۆڵەوارە، دەکرێت کومان ئەم هەلە بقۆزێتەوە بۆ لێدان لەو پێگانەی یاریزانە یەدەگەکان تیایدا بەکارخراون.
  • بوونی مێسی: بوونی مێسی لەهەر کلاسیکۆیەکدا بەهەر ئاستێکەوە مەترسییە بۆ مەدرید، یاریزانەکە لە ئێستادا ئاستی دابەزیوە و بەپێی پێویست دەرناکەوێت، بەڵام هەمیشە و تەنانەت لە ساتە ناهەموارەکانیشدا بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید کاریگەری دروستکردووە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: پلانێکی تۆکمەمان داڕشتووە بۆ دەستەبەرکردنی بەرگریی ئاسمانی

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق پلانێکی تۆکمەی داڕشتووە بۆ دەستەبەرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی. بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکی…
Total
0
Share