ڕیاڵ مەدرید ڕیکۆردی باڵۆن دۆر دەشکێنێت

ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن نۆ یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر بپاڵێورێن، کە ئەوەش ڕیکۆردێکی نوێیە و تاوەکو ئێستا تۆمار نەکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی پۆرتاڵی “ئۆکەی دیاریۆ”، ڕێکەوتی 12ی ئابی 2022 گۆڤاری فرانس فووت بۆڵ ناوی کاندیدەکان بۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی “باڵۆن دۆر” ئاشکرا دەکات، چاوەڕوان دەکرێت ناوەکانی کەریم بنزیمە، ڤینیسیۆز جونیۆر، لوکا مۆدریچ، تیبۆ کۆرتوای لە پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید تێدابێت.

پێشبینی ئەوەش کراوە ناوەکانی ئیدێر میلیتاو، تۆنی کروس، کاسیمێرۆ، فیدی ڤاڵڤێردی بە هەمان شێوە لە لیستەکەدا بێت، ئەگەر ئەوەش ڕووبدات نۆ یاریزانی شاهانە پاڵێوراو دەبن و ڕیکۆردێکی نوێ تۆمار دەکەن.

زۆرترین ڕێژەی کاندیدبوون لە یەک تیم بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر لە ساڵی 2018 تۆمار کراوە، کە هەشت یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ناویان لە لیستی 30 کاندیدەکەدا بووە.

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ تەنها بە نونێزەوە ناوەستێت

بابەتی دواتر

لە حاجیاوا باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share