(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید لە قادیشی بردەوە و جیاوازییەکەی کردە (10)

لە چێوەی یارییەکانی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بردنەوەی بەرامبەر قادیش تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (29)ی “لالیگا، یانه‌ی قادیش له‌ یاریگای “ڕامۆن دی کارانزا” میوانداریی ڕیاڵ مەدریدی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەرلە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی یانەی شاهانە لە خولەکەکانی 72، 76 لەلایەن ناچۆ فێرناندێز و مارکۆ ئاسینسیۆوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە‌ (62) و لە پلەی دووەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” هاوشێوەی هەفتەکانی پێشوو بەردەوامبوو، هەروەها یانەی قادیش بە (31) خاڵەوە چووە پلەی (15).

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یاریی لووتکەی خولی فەرەنسا بە بردنەوەی پاریس کۆتاییهات

بابەتی دواتر

كێشە بۆ مووچەی مانگی چوار دروست نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share