ڕیاڵ مەدرید ڕیکۆردی گواستنەوەکان دەشکێنێت؟

یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ چڕکردووەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بۆندێکی بەهێزیان پێشکەشی پاریس سان جێرمان کردووە.

ڕۆژنامە نزیکەکانی یانەی شاهانە لە نموونەی مارکا و ئەی ئێس بڵاویانکردووەتەوە، ئیدارەی یانەی شاهانە بۆندێکی سەرەتایی بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ پێشکەشی پاریس سان جێرمان کردووە، نرخەکەی گەیشتووەتە 160 ملیۆن یورۆ.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسیش نووسیویەتی، بەڕێوەبەرانی پاریس دەرگای گواستنەوەیان بەڕووی مباپێدا کردووەتەوە، چونکە یاریزانەکە بەئاشکرا ڕایگەیاندووە، دەیەوێت خەونی یاریکردن لە ڕیاڵ مەدرید بهێنێتە دی.

بەپێی سەرچاوەکە، ناسڕ خلێفی و هاوکارانی بە 160 ملیۆن یورۆی ڕیاڵ مەدرید قایلنەبوون، بەڵکو خواستیان لەسەر 200 ملیۆن یورۆ بووە، پێشیانوایە مباپێ هێندە گرنگە دەبێت هاوشێوەی نێیمار ڕیکۆردی گواستنەوەکان بشکێنێت کە ساڵی 2017 بە 222 ملیۆن یورۆ لە بەرشلۆنەوە ڕوویکردووەتە پاریس.

بابەتی پێشتر

دهۆک.. لەسەر کێشەی میرات برایەک خوشکەکەی کوشت

بابەتی دواتر

بۆچی گواستنەوەی هالاند بۆ چێڵسی شکستیهێنا ؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فێرمینۆ لە ئیتاڵیاوە داواکراوە

یانەکانی ئیتاڵیا دەستیانکردووە بە دانوستاندن لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ. تۆڕی “کاڵچیۆ مێرکاتۆ”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، چەند یانەیەکی ئیتاڵی…
Total
0
Share