واریەرز و لەیکەرز لە سەرکەوتنەکانیان بەردەوامن

تیمەکانی گۆڵدن ستەیت واریەرز و لۆس ئەنجلس لەیکەرز لە سەرکەوتنەکانیان بەردەوامن، دوای ئەوەی لە تیمەکانی لۆس ئەنجلس کلیپەرز و دیترۆیت پیستۆنزیان بردەوە.

لە یارییەکی بەهێزی هەفتەی 20دا، تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز بەهێزەوە گەڕایەوە و لە دەرەوەی یاریگای خۆی، بە ئەنجامی (90-105) بردنەوەی بەرامبەر لۆس ئەنجلس کلیپەرز تۆمارکرد، لەو یارییەشدا ستیفان کوری باشترین یاریزانی ئەمریکا و جیهان ناوازەترین ئاستی پێشکەشکرد.

لەلایەکی دیکەوە تیمی لۆس ئەنجلس لەیکەرز بە ڕابەری لیبرۆن جەیمس، ئەفسانەی ناسراو بە “پادشا” جارێکی دیکە باڵادەستی نیشاندا، بەرامبەر تیمی دیترۆیت پیستۆنز بە ئەنجامی (110-106) بردنەوەی تۆمارکرد.

لەو یارییەشدا لیبرۆن دوای جێبەجێکردنی سزا سەپێنراوەکان ئاستیكی باشی پێشکەشکرد، هەروەها بەرامبەر ئیسیا ستیوارت هیچ کاردانەوەیەکی خراپی نەبوو، بەڵکو یارییەکە لەسەر ڕێڕەوی ئاسایی خۆی ڕۆیشت بەبێ ئەوەی بەریەککەوتن لەنێوان دوو ئەستێرەکە ڕووبدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاوەڕواننەکراو.. کریستیانۆ داوای لە لێپرسراوی کارەکانی کردووە بەدوای یانەیەکی نوێدا بگەڕێت

ڕۆژنامەنوسێکی ئیتاڵی سوپرایزێکی گەورە ئاشکرادەکات و دووپاتیدەکاتەوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە کۆتایی وەرزدا دەیەوێت ماڵئاوایی لە یانەی یوڤانتۆس بکات.…
Total
0
Share