ئەلۆنسۆ دوای (16) ساڵ بە مێرسیدس شاد دەبێتەوە

فێرناندۆ ئەلۆنسۆ، شۆفێری ئیسپانی تیمی ئالپین – ڕینۆ وەرزی داهاتوو شۆفێری بۆ تیمی ئەستۆن مارتن دەکات، کە پشتی بە بزوێنەری مێرسیدس بەستووە.

16 ساڵ تێپەڕیکردووە لە جیابوونەوەی فێرناندۆ ئەلۆنسۆ لە تیمی ماکلارین – مێرسیدس، لەو ساڵەوە تاوەکو ئێستا بۆ تیمەکانی فێراری، ماکلارین (بۆ جاری دووەم)، ئالپین شۆفێری کردووە، لە وەرزی نوێ (2023)شدا دەبێتە شۆفێری تیمی ئەستۆن مارتن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، ئەستۆن مارتن وەرزی داهاتوو بزوێنەر و گێڕبۆکس و چەند تەکنۆلۆژیایەکی تایبەت بە کۆمپانیای مێرسیدس بەکاردەهێنێت، کە بۆ ئەلۆنسۆ دەبێتە ئەزموون.

ئەلۆنسۆ پێشتر لە تیمی ماکلارین کاری بە بزوێنەری مێرسیدس کردووە و ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە، بەڕێوەبەرانی مارتن هیوادەخوازن ئەم گۆڕانکارییە ببێتە خەسڵەتێکی باشتر بۆ شۆفێرەکەیان و تیمەکە بەگشتی.

بابەتی پێشتر

داهاتی پاڵەوانی خولی ئیسپانیا "لالیگا" چەندە؟

بابەتی دواتر

سێ گۆڕانکاری لە خەڵاتی "باڵۆن دۆر"دا کراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێر ڕاتکلیف چێڵسی دەکڕێت؟

سێر جیم ڕاتکلیف، ملیاردێری بەریتانی گرێبەستێکی بۆ کڕینی تەواوی پشکەکانی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ پێشکەشی یانەی چێڵسی کردووە، لە هەمان…
Total
0
Share