كۆمپانیا نەوتییەكە ناڕازییە.. هەرێم بەنیازە کۆتایی بە كاری کۆمپانیایەکی توركی-بەریتانی بهێنێت

کۆمپانیای گەنەڵ ئینرێجی ڕۆژی 20ی ئاب ڕایگەیاندووە، لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمەوە ئاگادارکراونەتەوە کە کۆتایی بە گرێبەستەکەیان دەهێنرێت لە دوو کێڵگەی نەوتی.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، “بەبێ هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکەر” لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ئاگادارکراونەتەوە گرێبەستەکەیان لە هەردوو کێڵگەی “بنەباوی” و “میران” کۆتایی پێدێت.

 بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆمپانیاکە بێت، ئەوان لەو ئاگادارکردنەوەی حکومەتی هەرێم ڕازی نین و دەیانەوێت بەبوونی دادوەرێکی نێودەوڵەتی کێشەکەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم چارەسەربکەن و ئەگەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکان ببێتەهۆی زیانی ماددی، ئەوا لە رێگەی دادگاوە ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە.

کۆمپانیای  گەنەڵ ئینرێجی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان لە ساڵی 2019دا گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم واژوو کردووە، بۆیە ئێستاش ئامادەن هاوکاریی حکومەتی هەرێم بکەن و هیواداریشن حکومەت پابەند بێت بەو ڕێککەوتنەوە کە واژوویان کردووە.

لەبەرامبەر ئەم ڕاگەیەندراوەی کۆمپانیای گەنەڵ ئینرێجی، حکومەتی هەرێم، بەپێی یاسایەک كە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە پەیڕەو دەکرێت، هەر کۆمپانیایەک نەتوانێت لە کێڵگە نەوتییەکان لەوادەی خۆی پەرە بە کێڵگەکان بدات، ئەوا ڕێککەوتنەکەی هەڵدەوەشێتەوە.

کۆمپانیای  گەنەڵ ئینرێجی لە چوار کێڵگەی نەوتی لە هەرێم کاری وەبەرهێنان و دەرهێنانی نەوت دەکات و وەک لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دیارە، نایەوێت دەستبەرداری ئەو دوو کێڵگە نەوتییە بێت، لە کاتێکدا لە هەردوو کێڵگەی نەوتی “تەق تەق” و “تاوکێ” کۆمپانیاکە سەرقاڵی کارکردنە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەرسوومێکی کۆماریی چارەنووسساز لە شەرعەوە بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان

سەرۆککۆماری سوریا، مەرسوومێکی کۆماریی بڵاوکردەوە و تێیدا، چەند فەرمانێکی چارەنووسساز بۆ کوردانی رۆژئاوا خراونەتەڕوو. گرنگترین خاڵەکانی مەرسوومەکە: –…
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: دەزگا پەیوەندیدارەکانمان ڕاسپاردووە بەدەم زیانلێکەوتوانەوە بچن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە ژمارەیەک هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و دەزگا پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بەدەم زیانلێکەوتوانەوە…
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود: هەموومان پێکەوە کار بۆ بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم بکەین

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، به‌بۆنه‌ى به‌ستنى كۆنگره‌ى حزبه‌كه‌یان په‌یامێك ئاراسته‌ى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ده‌كات…
Total
0
Share