قوباد تاڵەبانی: داکۆکیکردن لە مافی ژنان بەشێکە لە ناسنامەی یەکێتی

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، داکۆکیکردن لە مافی ژنان و بەهێزکردنی پێگەیان لە کۆمەڵگە، بەشێکە لە ناسنامەی یەکێتی.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داکۆکیکردن لە مافی ژنان و بەهێزکردنی پێگەی ژن لە کۆمەڵگە، بەشێکە لە ناسنامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەر بۆیە یەکێتی هەمیشە پێشەنگ بووە لە بەشداریپێکردنی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردا و بەردەوامیش دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەبۆنەی دوو هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لەگەڵ کۆمەڵێک لە هەڤاڵانی ژن لە هەولێر کۆبوومەوە، جەختمکردەوە کە یەکێتی کاری زیاتر دەکات بۆ بەهێزترکردنی پێگەی ژن لەناو حزب و حکومەت و هەموو ناوەندەکانی بڕیاردا. هەروەها بە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، کاردەکەین بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان.

راشیگەیاند، سوپاسیشم کردن کە لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، ماندوونەناسانە هەوڵیاندا بۆ سەرخستنی لیستی یەکێتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی ئاییندە: هەولێر بۆ پیسبوونی ژینگە لە دوای بەغدادەوە لە پلەی دووەمدایە

سەرۆکی رێکخراوێکی ژینگەیی رایدەگەیەنێت، “هەولێر بۆ پیسبوونی ژینگە لەدوای بەغدادەوە لە پلەی دووەمدایە”. مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە…
Total
0
Share