شانەی ئەمنی ژمارەی قوربانییانی هێرشەکەی داعشی لە تارمیە بڵاوکردووە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعشی لە ناوچەی تارمیە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، چوار ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی کوژراون و ژمارەیەکیش برینداربوون.

لە ڕاگەیەندروێکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکرد، چوار ئەندامی لیوای 12ی حەشدی شەعبی لەهێرشێکدا لە ناوچەی تارمیەی باکووری بەغداد کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کرایە سەریان، گیانیان لەدەستدا.

هەر ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، “هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعش لەکاتێکدایە ماوەی دوو هەفتەیە ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لەو ناوچانە دژی تیرۆریستان دەستیپێکردووە”.

ماوەی دوو هەفتەیە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەهۆی یادەکانی عاشورا و چلەی ئیمام حوسێنەوە، ئۆپەراسیۆنیان بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوچانە لە چەکدارانی داعش دەستپێکردووە.

یەكێك لەوانەی كوژراوە، جێگری فەرماندەی فەوجە لە لیوای 12، هەر لەو هێرشەدا شەش ئەندامی حەشدی شەعبی برینداربوون.

بابەتی پێشتر

دووبارە سەرچاوەی کۆرۆنا.. تەندروستیی جیهانی تیمێکی نوێ پێکدەهێنێت

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: یەك ملیۆن ڤاكسینمان دابینكردووە، نۆرەی ئێوەیە خۆتان ڤاكسین بكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دوو ملیار دینارى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لافاو له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخانكرد

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕی دوو ملیار دینارى له‌ بودجه‌ى فریاگوزاریی بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى لافاو له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخانكرد. ئەرکان…
Total
0
Share