وەزیری كار: 40%ی موچەی سەرۆكایەتییەكان و 30%ی وەزیر و پەرلەمانتاران كەمدەكرێتەوە

وەزیری كاری عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەپێی پرۆژەی بودجە 40%ی موچەی سێ سەرۆكایەتییەكە و 30%ی موچەی وەزیر و پەرلەمانتاران كەمدەكرێتەوە.

عادل ڕوكابی، وەزیری كاری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 21ی كانونی یەكەم وتی، بەپێی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 موچەی سێ سەرۆكایەتییەكە بەڕێژەی 40% و موچەی وەزیر و پەرلەمانتارانیش بەڕێژەی 30% كەمدەكرێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاش سێ ڕۆژ كۆبوونەوەی لەسەر یەك پرۆژەیاسای بودجەی پەسەندكرد.

دوای پەسەندكردنی پرۆژەیاساكەش مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق وتی، “پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نابێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌در دوو مه‌رج بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردن داده‌نێت

سه‌رۆكى ڕه‌وتى سه‌در سه‌ركرده‌ باڵا ئايینییه‌كانى له‌ نه‌جه‌ف ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ بڕیارى بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام…
Total
0
Share