دیارترین ئەو کەسایەتییانەی لە دیداری سلێمانی بەشدارن

ئەمڕۆ هەشتەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی دەستیپێکرد و دوو رۆژ دەخایەنێت.

دیدارەکە لە ژێر ناوى “ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست”، دەستیپێکرد و کەسایەتییەکان لەبارەی پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق و دۆخی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و گرفتەکانى کەمبوونەوەى ئاو  رووبەرووبوونەوەی گرفتە ژینگەییەکان گفتوگۆ دەکەن.

لە دیارترین ئەو کەسایەتییانەی لە دیدارەکە بەشدارن:

– بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

– نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

– قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان

– قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق

– فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق

– عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە

– بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق

– هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی

– خالید بەتال ئەلنەجم، وەزیری پیشەسازی و کانزاکانی عێراق

– عەلی ئەللامی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ژینگە و کەشوهەوا

– نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی حکومەتی عێراق

– خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق

–عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق

–ئەحمەد فەکاک بوردانی، وەزیری رۆشنبیری عێراق

–عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق

هاوكات چەندین کەسایەتی دیاری هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و جیهانیش بەشداریی لە دیداری سلێمانیدا دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share