سەرچاوەیەكی ئەمنی: تەرمی یەكێك لە منداڵەكانی ڕووباری دیجلە هێشتا بێسەروشوێنە

تەرمی یەكێك لەو منداڵانەی لەلایەن دایكیانەوە فڕێدرانە نێو ڕووباری دیجلەوە، هێشتا نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.

تیمەكانی ژێرئاو و فریاكەوتنی عێراق دوێنێ دووشەممە 19ی تشرینی یەكەم توانیان تەرمی كچە سێ ساڵانەكەی نێو ڕووباری دیجلە بدۆزنەوە، بەڵام برا دوو ساڵانەكەی هێشتا نەدۆزراوەتەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراقی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاندووە، گەڕان بۆ دۆزینەوەی ئەو منداڵە بەردەوامی هەیە، كە لەگەڵ خوشكەكەیدا دایكیان فڕێی دانە نێو ڕووباری دیجلە.

ئەو سەرچاوەیە كە ئەفسەرە لە فریاكەوتنی بەغداد، ئەوەشی وتووە، “تیمەكانی ژێرئاوی سەربە فریاكەوتنی بەغداد لەگەڵ تیمەكانی دیكە بەردەوامن لە گەڕان، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە تەرمی منداڵە دوو ساڵانەكە بدۆزنەوە”.

ڕۆژی هەینی 16ی تشرینی یەكەم، لە كامێراكانی چاودێریی پردی سەر ڕووبای دیجلەوە، دەركەوت “ژنێك دوو منداڵی بە دەستەكانی خۆی یەك لەدوای یەك دەخاتە نێو ڕووباری دیجلەوە”.

ئەو ڕوداوە لە عێراق كاردانەوەی گەورەی بەدوادا هات، ڕۆژی شەممە 17ی تشرینی یەكەم وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، ئەو دایكەی كە بەو كارەی هەستاوە دەستگیركراوە.

دواتر ئاشكرایكرد، “هۆكاری ڕوداوەكەش دەگەڕێتەوە بۆ كێشەی خێزانی و هاوسەرەكەی ئەو ژنە لێی جیابووەتەوە”.

بابەتی پێشتر

وەزیری نەوت: كوردستان پابەندی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت نییە

بابەتی دواتر

عێراق لەگەڵ توركیا و ئێران دا دانوستاندن دەكات سەبارەت بە ئاو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share